ناس کورد-
بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی بڕیاریدا تێچووی دووبارە دروستكردنەوەی خانووە رووخاوەكە و نۆژەنكردنەوەی هەموو خانووە زیانلێكەوتووەكانی تری رووداوەكەی سلێمانی لەئەستۆ بگرێت.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
بەپێی راگەیەنراوێکى نوسینگەکەى کە دەست "ناس کورد" کەوتووە، بافڵ تاڵەبانى هەروەها بڕیاریداوە هەر بریندارێكی رووداوەكەش پێویستی بە چارەسەر هەبێت لە دەرەوەی وڵات، لەسەر ئەركی خۆی رێوشوێنی پێویستی بۆ دەگیرێتەبەر و تێچووەكەی لە ئەستۆ دەگرێت.
دەقى راگەیەنراوەکە:
بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بڕیاریداوە تێچووی دووبارە دروستكردنەوەی خانووە رووخاوەكە و نۆژەنكردنەوەی هەموو خانووە زیانلێكەوتووەكانی تری رووداوە دڵتەزێنەكەی سلێمانی لەئەستۆ بگرێت.
هەر بریندارێكی رووداوەكەش پێویستی بە چارەسەر هەبێت لە دەرەوەی وڵات، لەسەر ئەركی خۆی رێوشوێنی پێویستی بۆ دەگیرێتەبەر و تێچووەكەی لە ئەستۆ دەگرێت.
بافڵ تاڵەبانی بڕیاریشیداوە بەڕێوەبردنی پرسە و هەموو رێكارەكانی تری ئەم ماتەمە گشتییە لە ئەستۆ بگرێت و هەموو ئەو هاوڵاتییانەش قەرەبوو بكاتەوە كە ئۆتۆمبێلەكانیان زیانیان پێگەیشتووە. تەواوی نوێنەرە تایبەتەكانی خۆشی راسپاردووە لەگەڵ كەسوكاری قوربانییان و یەكە ئیدارییەكان هەماهەنگ بن لەپێناو دابینیكردنی پێداویستییەكانیان.
نووسینگەی رۆژنامەوانیی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان