ناس کورد-
بەرێوەبەرى پۆلیسى سلێمانى رایگەیاند، تەرمى سێ کەسى دیکەى تەقینەوەکەى سلێمانى دۆزرانەوە، کە هەر سێکیان منداڵن و گیانیان لەدەستداوە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ئاسۆ تەها (18-11-2022) لەلێدوانێکیدا بۆ رۆژنامەنوسان ئاماژەى بەوەکرد، تەرمى سێ منداڵ دۆزراونەتەوە و یەک کەس ماوە کە گەڕان بەدوایدا بەردەوامە.
بە دۆزینەوەى ئەو سێ کەسە، ژمارەى قوربانییەکانى تەقینەوەکەى سلێمانى بۆ 14 کەس بەرزبووەوە.