ناس کورد-
لە ڕووداوێکدا، بەیانیی ئەمڕۆ لە ولایەتی لۆس ئەنجلسی ئەمریکا، ئۆتۆمبێلێک 25 پۆلیسی کرد بە ژێرەوە کە سەرقاڵی وەرزش و راهێنانی بەیانیان بوون.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
بەگوێرەی میدیاکانی ئەمەریکا (پێنجشەممە 17-11-2022) لە ولایەتی لۆس ئەنجلسی ئەمریکا، ژمارەیەک پۆلیس سەرقاڵی وەرزش و راهێنانی بەیانیان بوون، لەوکاتەدا ئۆتۆمبێلێک خۆی کردووە بە ناویاندا و 25 کەسیان برینداربوون.
لە بریندارەکان پێنج کەسیان برینەکانیان سەختە و هەندێکیان قاچیان شکاوە.
بەگوێرەی ڕاگەیەنراوێکی پۆلیسی ناوچەکە، ئۆتۆمبێلەکە بە پێچەوانەی ئاراستەی خۆی ڕۆیشتووە و لەکاتی ڕووداوەکەشدا خێراییەکەی کەم نەکردووەتەوە.
#California - At least 25 LASD academy recruits were injured with 5 in critical condition following a vehicle collision when driver crashed into the group around Mills Avenue and Trumball Street in #Whittier, the driver is arrested by police (@Rudy_morenosk8) pic.twitter.com/BQcnfH8LCN
— CyclistAnons (@CyclistAnons) November 17, 2022