ناس کورد-
پارێزگاری سلێمانی ڕایگەیاند، ژمارەی ئەو کەسانەی لە ڕووداوی تەقینەوەکەی سلێمانی گیانیان لەدەستدا بووە چوار کەس و نۆ کەسیش برینداربوون، چەند کەسێکیش لەژێر داروپەردووی خانووەکەدا ماون.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
هەڤاڵ ئەبوبەکر، پارێزگاری سلێمانی لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، بەگوێرەی دوایین ئامار، لە ڕووداوەکەدا تاوەکو ئێستا چوار کەس گیانیان لەدەستداوە و نۆ کەسیش برینداربوون، جگە لەوەی چەند کەسێکی لەژێر داروپەردووی خانووەکەدا ماون.
زیاتر بخوێنەرەوە؛ پارێزگاری سلێمانی هۆکاری تەقینەوەکەی سلێمانی ئاشکراکرد ’’هێرشی درۆنی بووە؟’’
وتیشی، "تیمەکان بەردەوامن لە هەوڵەکانیان بۆ دەرهێنانی ئەو کەسانەی دیکەش و ئومێد دەکەین بەزووترین کات ڕزگاریان بکەین."