ناس کورد-
مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان سەبارەت بە جێبەجێکردنی رێكکەوتنی ئەمجارەی نێوان هەرێم و بەغدا، دەڵێت، "کارێکی ژیرانە نییە لە نیازی حکومەتی نوێی عێراق بە گومان بین".
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێم له كۆڕبهندی ئاشتی و ئاسایشی له رۆژههڵاتی كوردستان له زانكۆی ئهمهریكی – دهۆك (پێنجشەممە 17-11-2022) ڕایگەیاند، "لە ئێستادا بڕواناکەم کارێکی ژیرانە بێت، گومان لە نیازی حکومەتی عێراق بکەین کە ئایا پابەند دەبن بە ڕێککەوتنی ئەمجارە یاخود نا."
بەوتەی سەرۆکی حکومەت، دەبێت کات بە حکومەتی نوێی عێراق بدرێت و گومانی لێنەکرێت، دەشڵێت، "رەنگە دواتر بتوانم وەڵامی ئەو پرسیارە بدەمەوە کە هیچ بەرەوپێشچوونێکمان نەبینی".
لەبارەی حکومەتی نوێی عێراق و رێککەوتنەکەی لەگەڵ هەرێمی کوردستان، سەرۆکی حکومەتی هەرێم ڕایگەیاند، "ئێستا ژیرانە نییە کە شتێکی خراپی لەسەر بڵێم، پێویستە زۆر باوەڕمان بەوە بێت، کە پەیوەندی نێوان هەرێم و بەغدا بەرەوپێشبچێت و حکومەتی فیدراڵی رێز لەو رێكکەوتنە بگرێت."