ناس کورد-
کەشناسی هەرێم پێشبینیدەکات ئێوارەى ئەمڕۆ شەپۆلى باران کۆتایی بێت و ئاسمانى تەواوى ناوچەکە دەگۆڕێت بۆ پەڵە هەور و نیمچە هەور.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
پێنج شەممە 17 - 11- 2022
کەش/ کەش بە گشتى ئاسمان نیمچە هەور دەبێت .کاریگەرى ئەو شەپۆڵە باران باران بارینەى رووى لە ناوچەکەمان کردووە لەسەر بەشێک لە سنوورى پارێزگاى سلێمانى و پارێزگاى هەڵەبجە بە لاوازى دەمێنێتەوە نمە بارانى پچڕ پچڕ لەسەر بەشێک لە ناوچەکانى سنوورى ئەو دوو پارێزگایە دەبارێت .لەگەڵ بەشێک لە ناوچە شاخاوییەکانى سنوورى پارێزگاى هەولێر و دهۆک ئەگەرێکى کەمى نمە بارانى دەبێت , لە ئێوارەدا کۆتاى بە کاریگەرى ئەم شەپۆڵە دێت و ئاسمانى تەواوى ناوچەکەمان دەگۆڕێت بۆ پەڵە هەور و نیمچە هەور .
خێراى با / لەسەر خۆ- مام ناوەند دەبێت (10- 20) کم/ک.
ئاراستەی با/ باکووری خۆرئاوا بۆ باکووری خۆرئاوا دەگۆڕێت.
پلەکانی گەرما / نزیک دەبێتەوە بە بەراوورد بە تۆمارەکانى دوێنێ
مەوداى بینین / لە نێوان ( 9 – 10 ) کم دەبێت .
پلەکانی گەرما / لەسەر نەخشەدا ئاماژەیان پێدراوە .
سبەى هەینى 18 - 11 - 2022
ئاسمان لە سەنتەرى پارێزگاکان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت لە ناوچە شاخاوییەکان نیمچە هەور دەبێت, هەروەها لەکاتەکانی بەیانی زوودا ئەگەری دروست بوونی تەم هەیە .
پلەکانی گەرما / کەمێک بەرز دەبێتەوە لە تۆمارکراوەکانی رۆژى پێشوو.
خێراى با / لەسەر خۆ- مام ناوەند دەبێت (10- 20) کم/ک.
ئاراستەی با/ باکووری خۆرهەڵات دەبێت .
مەوداى بینین / لە نێوان ( 8 – 9) کم دەبێت .
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی :
هەولێر : 18 پلەى سیلیزى
سلێمانی : 14 پلەى سیلیزى
دهۆک : 14 پلەى سیلیزى
کەرکوک : 20 پلەى سیلیزى
هەڵەبجە : 15 پلەى سیلیزى
زاخۆ : 16 پلەى سیلیزى
سۆران : 13 پلەى سیلیزى
گەرمیان : 20 پلەى سیلیزى
بەشى پێشبینى / 17 - 11 - 2022