گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

گەورەترین سزا زیندانی هەتاهەتاییە

بکوژی موسوڵمانەکانی نیوزلەندا لەسێدارە نادرێت

2019.03.16 - 19:48
بکوژی موسوڵمانەکانی نیوزلەندا لەسێدارە نادرێت

 

 

 

 

ناس کورد-

 

 

 ئەمڕۆ یەکەم دانیشتنی دادگاییکردنی بکوژی موسوڵمانەکانی نیوزلەندا بەڕێوەچوو، بەپێی یاساکانی ئەو وڵاتەش، پێدەچێت بکوژەکە رووبەرووی سزای زیندانی هەتاهەتایی ببێتەوە بەو پێیەی لەو وڵاتەدا سزای لەسێدارەدان نییە.

 

 

برینتون تارانت، هاوڵاتی بەڕەگەز ئوسترالی دوای ئەنجامدانی کۆمەڵکوژییەکەی دوێنێ بەرامبەر بە نوێژخوێنانی دوو مزگەوت لە وڵاتی نیوزلەندا، ئەمڕۆ برایە بەردەم دادوەری دادگای كریست چیرش و بە تۆمەتی کوشتن دادگاییکردنەکەی دەستیپێکرد.

 

دادوەر بەمەبەستی لێكۆڵێنەوەی زیاتر لە دۆسییەکە دانیشتنەكەی دواخست بۆ 5 ی مانگی داهاتوو و بە ئامادەبوونی پارێزەرێك بۆ بەرگریكردن لە تارانت.

 

Image result for new zealand attack court

 

بە پیێی یاسای نیوزلەندا، دوای ساخبوونەوەی تۆمەتەکە بەسەریدا، قورسترین سزا کە چاوەڕێی تارانت بکات سزای زیندانی هەتاهەتاییە ئەویش دوای ئەوەی سزای لەسێدارەدان لەو وڵاتەدا هەڵوەشاوەتەوە.

 

لە ساڵی 1941 دا حزبی كرێكارانی نیوزلەندا سزای لە سێدارەدانی لەو وڵاتەدا كەمكردەوە بۆ زیندانی هەتاهەتایی، بەڵام دواتر و لە ساڵی 1951 حزبی نیشتمانی نیوزلەندی كاتێك دەسەڵاتی گرتەدەست سزای لە سێدارەدانی گەڕاندەوە. بەڵام لە ساڵی 1967 دیسانەوە حزبی كرێكاران گەڕانەوە سەر دەسەڵات و دووبارە لە سێدارەدانی قەدەغەكردەوە.

 

لە مێژووی نیوزلەندا یەكەم سزای لە سێدارەدان دەگەڕیتەوە بۆ ساڵی 1842 وكۆتا لەسێدارەدان بۆ 1957 و لە 115 ساڵی مێژووی ئەو وڵاتە 83 كەیسی لە سێدارەدان جێبەجێكراوە هەروەك پێگەی "مێژووی نیوزلەندا" ی فەرمی باسی كردووە .

 

بەپێی كۆمسیونی یاسای نیوزلەندی، ئەگەر هاتوو كەسێك بە كوشتن تاوانباركرا لە دادگا سزای زیندانی هەتاهەتایی دەدرێت و لێبوردن نایگرێتەوە تاوەكو 10 ساڵ لە ماوەی سزاكەی لە زیندان تەواونەكات .