ناس کورد-
تەرمى خاوەنى کەبابخانەیەکى بەناوبانگى هەولێر دۆزرایەوە و دەوترێت کۆتایی بە ژیانى هێناوە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
تەرمەکە کە تەرمى کەسێکە بەناوى شکور عەوڵا ناسراو بە وەستا شکورى کەبابچى لەماڵێکدا لەگەڕەکى 32 ى پارک هەولێر دۆزرایەوە.
کەسە نزیکەکانى لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان گیان لەدەستدانیان بڵاوکردووەتەوە، بەڵام بەوتەى چەند سەرچاوەیەک پێدەچێت رووداوەکە خۆکوژى بێت.
تا ئێستا پۆلیس هیچ رونکردنەوەیەکى لەو بارەیەوە نەداوە.