گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زیاتر بزانە

عێراق بەنیازە بەشەخۆراکی ئەو کەسانە ببڕێت کە چوونەتە دەرەوەی وڵات

2022.11.16 - 10:30
App store icon Play store icon Play store icon
عێراق بەنیازە بەشەخۆراکی ئەو کەسانە ببڕێت کە چوونەتە دەرەوەی وڵات

ناس کورد-

وەزارەتی بازرگانیی عێراق بەنیازە بایعی پێنج ملیۆن هاوڵاتی لە دەرەوەی وڵات ببڕێت و دەڵێت، سەرباری نەبوونی داتابەیسێک، بەشەخۆراک بەسەر هەموواندا دابەشدەکرێت.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ستار جابری، بریکاری ئیداری وەزارەتەکە لە لێدوانێکی بۆ ئاژانسی فەرمیی عێراقییە (16ی تشرینی دووەمی 2022) دەڵێت، وەزارەت هیچ داتابەیسێکی تۆکمە و ڕاستەقینەی نییە کە بتوانرێت لە دامەزراوەکانی دەوڵەتدا پشتی پێ ببەسترێت و ڕوونیکردەوە کە "وەزارەت بەشەخۆراکی بۆ 40 ملیۆن هاوڵاتی عێراقی دابینکردووە، بەڵام نزیکەی پێنج ملیۆنی لە دەرەوەی وڵات دەژین، هەروەها داتابەیسی مردووان و ئەوانەشی کە پێدانی بەشەخۆراک نایانگرێتەوە بەردەست نییە وەک خاوەن کۆمپانیاکان و ئەوانەی داهاتیان بەرزە دەگەنە ملیۆنان کەس".

 

باسی لەوەشکرد کە "وەزارەت ناچارە بە دابینکردنی بەشەخۆراک بۆ سەرجەم هاوڵاتیان چونکە هیچ داتابەیسێکی لەبەردەست نییە."

 

وەزارەتەکە ئاشکرایکرد کە "نوسراویان بۆ وەزارەتەکانی دەرەوە و کۆچ و کۆچبەران کردووە کە ناوی ئەو کەسانەیان پێ بدات کە لە دەرەوەی عێراق دەژین، بەڵام تائێستا هیچ لیستێکمان پێ نەگەیشتووە."