گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیارى زیاتر

لیژنەى دارایی هەوڵێک بۆ بەرزکردنەوەى پشکى هەرێم لە بودجە ئاشکرادەکات

2022.11.15 - 23:31
App store icon Play store icon Play store icon
لیژنەى دارایی هەوڵێک بۆ بەرزکردنەوەى پشکى هەرێم لە بودجە ئاشکرادەکات

ناس کورد-

 

ئەندامێکى لیژنەى دارایی پەرلەمانى عێراق رایگەیاند، هەوڵدەدەن پشکى هەرێم لە بودجە بۆ 14% بەرزبکرێتەوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

نەرمین مەعروف پەرلەمانتارى یەکێتى و ئەندامى لیژنەى دارایی لە چاوپێکەوتنێکى تەلەفزیۆنیدا لەگەڵ میدیاى حزبەکەى ئاماژەى بەوەکرد، پشکى بودجە لەسەر بنەمایەک دیاریدەکرێت کە یەکێکیان ژمارەى دانیشتووانە.

 

وتیشى لەساڵى 2014 ەوە پشکى هەرێم لە رێژەى 17% کەمکرایەوە بۆ 12.6% کە لە بودجەى 2021 جێگیرکراوە، بەڵام بۆ ئەمساڵ دەیانەوێت بۆ 14% بەرزبکرێتەوە.

 

نەرمین مەعروف دەڵێت، مانگێک بەر لە ئێستا پرسیارى لە وەزارەتى پلاندانان کردووە لەبارەى رێژەى دانیشتوانى هەرێم لە عێراق و ئەوانیش وەڵامیانداوەتەوە کە هەرێم 14%ى دانیشتووانى عێراق پێکدەهێنێت، بۆیە پێویستە پشکى هەرێم لە بودجە 14% کەمتر نەبێت.