ناس کورد-
وەزارەتى دارایی هەرێم رایگەیاند، هەواڵی ناردنی 200 ملیار دینارەكە لەلایەن بەغداوە هەواڵی ناڕاستە و وەزیری دارایی ئاواتی شێخ جەناب لێی بێ بەرییە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
وەزارەتى دارایی (15-11-2022) لە رونکردنەوەیەکدا ئاماژەى بەوەکردووە، تا ئێستا هیچ پەیوەندیەكی نوێ لە نێوان وەزارەتی دارایی هەرێمی كوردستان و كابینەی نوێی حكومەتی عێراقدا نییە و نەبووە.
دەقى رونکردنەوەکە:
ڕوونكردنه‌وه‌یه‌ك له وه‌زاره‌تی دارایی و ئابورییه‌وه
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه ڕێکەوتی 2022/11/15، تۆڕی میدیایی (ڕووداو) و چەند پەیجێك كوێرانە بە شوێنی‌دا له هه‌واڵێكی بێ بنه‌مادا، بڵاوكرایەوە كه به‌ڕێز ئاوات جه‌ناب نوری وه‌زیری دارایی و ئابوری له كۆبوونه‌وه‌ی رۆژی دووشه‌ممه دا به به‌ڕێوبه‌رانی وه‌زاره‌تی دارایی وتووه كه به‌ڕێز محه‌مه‌د شیاع سودانی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق بڕیاریداوه له ساڵی داهاتووه‌وه ده‌ست به ناردنه‌وه‌ی ٢٠٠ ملیار دیناری به‌شه بودجه‌ی كوردستان بكاته‌وه.
به پێویستمان زانی ڕوونیبكەینەوە :
1-تا ئێستا هیچ پەیوەندیەكی نوێ لە نێوان وەزارەتی دارایی هەرێمی كوردستان و كابینەی نوێی حكومەتی عێراقدا نییە و نەبووە.
2-لە رۆژی دووشەممە هیچ كۆبوونەوەیەكی فەرمی لەگەڵ بەڕێوەبەرانی وەزارەت نەكراوە.
3-هەواڵی ناردنی 200 ملیار دینارەكە هەواڵی ناڕاستە و وەزیری دارایی (ئاواتی شێخ جەناب) لێی بێ بەرییە.
4-تكایە تكایە بۆ هەموو ناوەندەكانی هەواڵ (ڕووداو و هاوشێوەكانی) بۆ وەرگرتنی زانیاری و هەواڵی دارایی دروست پشت بە ڕاگەیاندنی وەزارەتی دارایی ببەستن.