گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیارى زیاتر

خوێندنى باڵا بۆردێکى نوێ پێکدەهێنێت

2022.11.15 - 19:14
App store icon Play store icon Play store icon
خوێندنى باڵا بۆردێکى نوێ پێکدەهێنێت

ناس کورد-

 

وەزیرى خوێندنى باڵاى هەرێم رایگەیاند، کۆتایى ئەم مانگە وەزارەتى خوێندنى باڵا پرۆژەی بۆردی ڕاوێژکاری خوێندنى باڵاو کەرتى تایبەت و پیشەسازی ڕادەگەیەنێت.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ئارام محەمەد قادر (15-11-202) لە ئاهەنگى دەیەمین خولى دەرچوانى زانکۆى پۆلیتەکنیکى دهۆک وتى "لەڕێگەی ئەم پرۆژەیە ناوەندەکانى خوێندنى باڵاو زانکۆ پۆلیتەکنیکیەکان دەبەسترێنەوە بەپێداویستییەکانى کەرتى تایبەت"، ئەوەش بەپێی راگەیەنراوێکى وەزارەتى خوێندنى باڵا.

 

وتیشى "هەوڵ دەدەین لە ڕێگەی ئەم بۆردە بەشێوازێکی زانستى ڕوپێوی بەردەوامی پێداویستییەکانى بازاڕی کار بکەین و پەرە بەو پرۆگرامانەی خوێندن بدەین، بەو ئامانجەى بتوانین پێوستمان بەدەستى کاری دەرەکی نەبێت".

 

دەقى راگەیەنراوەکە:

 

"کۆتایى ئەم مانگە وەزارەتى خوێندنى باڵا پرۆژەی بۆردی ڕاوێژکاری خوێندنى باڵاو کەرتى تایبەت و پیشەسازی ڕادەگەیەنێت"

 

وەزیرى خوێندنى باڵاو توێژینەوەى زانستى ڕایگەیاند: لەکۆتایی ئەم مانگە بەشێوازێکی فەرمی دەستپێکردنى پڕۆژەی بۆردی ڕاوێژکاری خوێندنى باڵاو کەرتى تایبەت و پیشەسازی ڕادەگەیەنین، کە لەڕێگەی ئەم پرۆژەیە ناوەندەکانى خوێندنى باڵاو زانکۆ پۆلیتەکنیکیەکان دەبەسترێنەوە بەپێداویستییەکانى کەرتى تایبەت، وتیشى: هەوڵ دەدەین لە ڕێگەی ئەم بۆردە بەشێوازێکی زانستى ڕوپێوی بەردەوامی پێداویستییەکانى بازاڕی کار بکەین و پەرە بەو پرۆگرامانەی خوێندن بدەین، بەو ئامانجەى بتوانین پێوستمان بەدەستى کاری دەرەکی نەبێت.

 

ئێوارەى ئەمڕۆ سێشەمە ڕێکەوتى (2022/11/15) بەچاودێرى و ئامادەبونى (د. ئارام محمد قادر) وەزیرى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى، ڕێوڕەسم و ئاهەنگى دەیەمین خولى دەرچوانى زانکۆى پۆلیتەکنیکى دهۆک، بەبەشدارى پارێزگارى دهۆک و بریکارى وەزارەتى خوێندنى باڵا و ڕاوێژکارى وەزارەت و مامۆستایان و دەرچوان و کەسوکاری قوتابیان/خوێندکاران بەڕێوەچو، کە تیایدا (٣٩٣٨) قوتابى/خوێندکار لە شەش کۆلێژى تەکنیکى و هەشت پەیمانگەى تەکنیکى و (٥٣) بەشى جیا، بڕوانامەى دبلۆم و بەکالۆریۆسی پیشەییان پێ بەخشرا.

 

لە دەستپێکى مەراسیمەکە وەزیرى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى دواى پیرۆزبایى کردن لەدەرچوان، ڕایگەیاند: زانکۆی پۆلیتەکنیکی دهۆک لەماوەی ڕابردو گەشەکردن و بەرەو پێش چونى بەرچاوی بەخۆوە دیوە، هەنگاوەکانى زانکۆ لە ڕوی کواڵتى خوێندن و توێژینەوەی زانستى و پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکان جێگەی پێزانین و دەستخۆشییە، بۆ ئەمەش وتى: هیوامان وایە زانکۆکەتان بەردەوام بێت لەسەر گەشەپێدانى زیاتری پرۆگرامەکانى خوێندن و فراوانکردنى دەرفەتى خوێندنى پیشەیى و تەکنیکی بۆ ڕۆڵەکانى وڵاتەکەمان.

 

لە درێژەى وتەکەیدا لەبارەى ڕیفۆرمى خوێندنى باڵا، د. ئارام محمد قادر ڕایگەیاند: گرنگترین خاڵى ئەجێنداى ڕیفۆرمی خوێندی باڵا لە هەرێمی کوردستان بریتیە لە ئاوڕدانەوەی جدی لە خوێندنى تەکنیکی و پیشەی و بەستنەوەی زیاتری بەپێداویستییەکانى بازاڕی کارو ئاراستەی گەشەکردنى ئابوری وڵاتەکەمان، بۆ ئەمەش لەم بوارەدا زانکۆ پۆلیتەکنیکییەکان ڕۆڵى گەورەو بەرچاو دەگێڕن، هیوامان وایە پێکەوە بتوانین لەڕێگای توندوتۆڵکردنى پەیوەندی لەگەڵ سێکتەرە جیاجیاکانى کەرتى تایبەت و بزنس و پیشەسازی گۆڕانکاری ڕیشەیی لەخوێندی تەکنیکی و پیشەیى لە هەرێمی کوردستان بکەین.

 

لە کۆتایی وتەکەیدا وەزیرى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى دوپاتیکردەوە، پرۆژەی ڕیفۆرمی خوێندنى تەکنیکی و پیشەیی تەنها ئەرکی وەزارەتى خوێندنى باڵا نیە، بەڵکو سەرۆکایەتى ئەنجومەنى وەزیران و پەرلەمان و وەزارەتە پەیوەندیدارەکانى وەک وەزارەتى پەروەردەو پلاندانان هاوبەشى سەرەکین لەم پرۆسەیە، بۆیە ئێمە دەبێت ئەو ڕاستیەمان لەپێش چاو بێت، خوێندن لەم سەردەمەدا دەبێت تواناو کارامەیی پەیوەندیدار بنیاد بنێت، دەرچوان باشتر ئامادە بکات بۆ پێشبڕکێى دەستکەوتنی هەلی کار، بۆ ئەم مەبەستە وەزارەتى خوێندنى باڵا بە هاوکاری زانکۆ پۆلیتەکنیکییەکان نەخشە ڕێگەی گونجاوی هەیە.

 

لەبەشێکى دیکەى ڕێوڕەسمەکەدا د. ئارى عادل سەرۆکى زانکۆى پۆلیتەکنیکى دهۆک لە وتەیەکدا ئاماژەى بە پێکهاتەى زانکۆى پۆلیتەکنیکى دهۆک و کۆى پرۆژەو پرۆگرامە زانستیەکانى زانکۆکەیان کرد، وتیشى: لە ئێستادا زانکۆى پۆلیتەکنیکى دهۆک لەسەر نەخشەى ئەکادیمیاى جیهانى و ڕیزبەندە جیهانى و نێودەوڵەتییەکاندا پێگەو شوێنى دیارو بەرچاوە، ئاستى توێژینەوەکانى باشتر چونەتە خزمەتى بەرەو پێشبردنى ئاستى زانستى و ئەکادیمى زانکۆ.

 

دواتریش لەلایەن سەرۆکى زانکۆ و ڕاگرى کۆلێژ و پەیمانگەکان، بڕوانامەى دەرچون بە دەرچوانى زانکۆى پۆلیتەکنیکى دهۆک بەخشرا.