ناس کورد-
لە ئاگادارییەکدا بەڕێوەبەرایەتی شارەوانیی سلێمانی ئاگاداری بەڵێندەر و کۆمپانیاکان دەکات کە چەند پڕۆژەیەکی خزمەتگوزاری ئاو و ئاوەڕۆ ئامادەرکراوە کە تایبەتە بە ئاوەڕۆی بەشێک لە گەڕەکی وڵوبە، هەر بەڵێندەرێک مەرجەکانی تێدایە سەردانی پارێزگا بکات بۆ وەرگرتنی تەندەر.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
دەقی ئاگادارییەکە:
ئاگاداری گشت بەڵێندەرو کۆمپانیاکان دەکەین کە چەند پڕۆژەیەکی (خزمەتگوزاری ئاوو ئاوەڕۆ) کە پڕۆژەی شارەوانین و سەرجەم کارەکانی لە لایەن شارەوانیمانەوە ئامادەکراوە، بەڵام بەوپێیەی لە سەر بودجەی گەشەپێدانی ھەرێمەکانە بۆ ساڵی (٢٠٢٢) بـــــــۆ سێ یەم جـــــار و کۆتایی لە پارێزگای سلێمانی بانگەوازی بۆ دەکرێت، بۆ ئەو مەبەستەش ھەر کۆمپانیا و بەڵێندەرێک مەرجەکانی بانگەوازەکەی تێدایە سەردانی پارێزگای سلێمانی / ھۆبەی تەندەرین / نھۆمی زەمینی بکات بۆ وەرگرتنی تەندەر، وه بۆ وەرگرتنی زانیاری لە سەر پڕۆژەکە دەتوانن سەردانی سەرۆکایەتی شارەوانی سلێمانی بکەن.
سەرۆکایەتی شارەوانی سلێمانی
١٥