گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

لەبارەى حزبە کوردییەکان

ئێران ’’سێ بژاردە’’ دەخاتە بەردەم عێراق و هەرێم

2022.11.14 - 13:33
App store icon Play store icon Play store icon
ئێران ’’سێ بژاردە’’ دەخاتە بەردەم عێراق و هەرێم

ناس کورد-

 

فەرماندەی هێزی زەمینی سوپای پاسدارانی ئێران راگەیاند، وڵاتەکەى سێ بژاردەى خستووەتە بەردەم بەرپرسانى هەرێم و عێراق لەبارەى حزبە کوردییەکانەوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

محەمەد پاکپوور (14-11-2022) بە ئاژانسى فارسى فەرمى وت "ئێران لە 28ی ئەیلولدا هەرێمی کوردستانی عێراق و حکومەتی ناوەندی عێراقی ئاگادار کردۆتەوە کە ئەو گروپانەی داوای دابەشکردنی ئێران دەکەن و دەکەونە باکوورى عێراق، یان دەربکرێن، یان لەچەک دابماڵرێن، یان ببرێنە کەمپەکان".

 

وتیشى "گرووپە جوداخوازەکان لە عێراقەوە کردەوەی تیرۆریستییان لە ناوخۆی ئێران ئەنجام دا و بەشداریان لە هەندێک ئاژاوەگێڕی لە ناوچەی باکوری ڕۆژئاوای ئێران کرد، کە لەوێ پەنجەمۆری ئەو کەسانەمان بینی کە لەو کردەوانەدا بوون".

 

"هەرچەندە لایەنی عێراقی بەڵێنی ئەوەی دابوو و هەندێک هەنگاوی بنچینەیی ناوە، بەڵام ئەم دۆخە بەردەوام نەبوو، وەزارەتی دەرەوەی ئێران گفتوگۆی لەگەڵ هەرێمی کوردستان کردووە و بڕیاری لابردنی ئەو بنکانەى داوە کە لە قووڵایی باکووری عێراقدا بوون".

 

پاکپوور باسى لەوەشکرد، لایەنی ئێرانی ئەمڕۆ دووشەممە، لە چوارچێوەی پلانێکی ورددا، چەند شوێنێکیان کردە ئامانج.