گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

هێرشەکانى ئێران لەهەرێم

یۆنامى داواى گفتوگۆى عێراق و ئێران دەکات

2022.11.14 - 12:25
App store icon Play store icon Play store icon
یۆنامى داواى گفتوگۆى عێراق و ئێران دەکات

ناس كورد-

 

نێردەى نەتەوەیەکگرتووەکان لە عێراق (یۆنامى) داواى گفتوگۆى عێراق و ئێران دەکات لەبارەى پرسە ئەمنییەکان، ئەوەش دواى هێرشەکانى ئێران بۆ سەر چەند ناوچەیەکى هەرێمى کوردستان.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

یۆنامى لە راگەیەنراوێکدا (14-11-2022) ئیدانەی هێرشە مووشەکی و درۆنییەکانی سەر هەرێمی کوردستانى کرد و رایگەیاند ئەو هێرشانە پێشێلکردنی سەروەریی عێراقە. 

 

دەشڵێت "عێراق نابێت بۆ یەکلاکردنەوەی کێشەکان بەکار بێت و دەبێت رێز لە یەکپارچەییشی بگیرێت".

 

یۆنامى جەختشیکردووەتەوە، گفتوگۆ لە نێوان عێراق و ئێراندا سەبارەت بە پرسە ئاسایشییە دوولایەنییەکان تاکە ڕێگەی بەرەوپێشچوونە.

 

سەرلەبەیانى (14-11-2022) ئێران بۆردومانی بنکە و بارەگاکانی حزبی دیموکرات لە کۆیە و کۆمەڵەی لە ناوچەی زڕگوێزی سلێمانی کرد.      

  

زیاتر بخوێنەرەوە؛ بەپەلە؛ ئێران بۆردومانی ناوچەیەکی سلێمانی دەکات  

  

لە ڕاگەیەنراوێکدا وەزارەتی تەندروستیی هەرێم ڕایگەیاند، تا ئێستا هەشت بریندار و یەک شەهید گەیەنراونەتە نەخۆشخانە.    

  

لاى خۆیەوە، سوپای پاسدارانی ئێران بەرپرسیارێتی خۆی لە هێرشەکانی ئەمڕۆی سەر هەرێمی کوردستان ڕاگەیاند.