گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاریی زیاتر

مەسرور بارزانی: با نیگەرانییەکانی خەڵکی سلێمانی بڕەوێنینەوە

2022.11.14 - 11:34
App store icon Play store icon Play store icon
مەسرور بارزانی: با نیگەرانییەکانی خەڵکی سلێمانی بڕەوێنینەوە

ناس کورد-

مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێم، بەبۆنەی یادی 238 ساڵەی دامەزراندنی شاری سلێمانییەوە پیرۆزبایی لە خەڵکی شاری سلێمانی دەکات و دەڵێت، شاری هەڵمەت و قوربانی شایستەی باشترین خزمەتە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

مەسرور بارزانی، لە وتارێکیدا لە مەراسیمی راگەیاندنی ئینستیتیوتی نوێگەری کوردستان (دووشەممە 14-11-2022) ڕایگەیاند، "ئەمڕۆ یادی 238 ساڵەی دامەزراندنی شاری سلیمانی خۆشەویستە و بەم بۆنەیەوە پیرۆزبایی لە خۆمان و خەڵکی سلێمانی و هەموو کوردستانیان دەکەم".

 

ئاماژەی بەوەشکرد، " شاری سلێمانی لە مێژووی خەبات و تێكۆشانی گەلەکەماندا پێگەیەکی بەرچاو و بەرجەستەی هەیە، شاری هەڵمەت و قوربانی و پایتەختی رۆشنبیریمان شایستەی باشترین خزمەتە."

 

سەرۆکی حکومەت باسی لەوەشکرد، "هیواخوازم بە هاوکاری دڵسۆزانی گەلی کورد نیگەرانییەکانی خەڵکی شاری سلێمانی بڕەوێنینەوە و دوور لە دەستوەردانی حزبی و تاکڕەوی یاسا سەرەوەر بێت و هەموو بەربەستەکان بەلاوە بنێین، تاوەکو بتوانین لەڕووی ئیداری و ئاوەدانی گرنگیەکی زیاتر بە سلێمانی بدەین کە لە ئاست پێگەی رەسەنی ئەم شارە بێت".