ناس کورد-
بەهۆی بۆردومانەکەی ئێران بۆسەر کۆیە، هاووڵاتییەک کە نەخۆشیی دڵی هەبووە، لە ترسی دەنگی بۆردومانەکان دڵی لە لێدان کەوتووە و گیانی لەدەستداوە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
تاریق حەیدەر، قائیمقامی کۆیە لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا کە "ناس کورد" بینیویەتی (دووشەممە 14-11-2022) ڕایگەیاند، ئەمڕۆ لە کاتژمێر 8:30 خولەک سێ مووشەک ئاڕاستەی بنکە و بارەگاکانی حزبی دیموکرات لە کۆیە کرا، دواتر مووشەکی چوارەم و پێنجەمیش ئاڕاستەکرا."
وتیشی، "تائیستا بەهۆی بۆردومانەکەوە کەسێک لە حزبی دیموکرات گیانی لەدەستداوە و شەش کەسیش برینداربوون."
ئاماژەی بەوەشکرد، "هەروەها هاووڵاتییەک لەناو شار کە نەخۆشیی دڵی هەبووە، لە ترسی دەنگی بۆردومانەکان دڵی لە لێدان کەوتووە و گیانی لەدەستداوە."
قائیمقامی کۆیە باسی لەوەشکرد، "دۆخی شاری کۆیە شڵەژاوە و خەڵک ترساون، بۆردومانەکان کاریگەریی لەسەر دۆخی ئابوری و کار و بازاڕیش هەبووە."