ناس کورد-
لەسەر دۆسیەى گیان لەدەستدانى مێردمنداڵەکەى سلێمانى، ئەفسەر و چەند پۆلیسێک راگیراون و ئەگەر هەیە گۆڕەکەى هەڵبدرێتەوە، بۆ ئەوەى دوبارە لێکۆڵینەوە لەدۆسیەکە بکرێت.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
دەوروبەری کاتژمێر حەوتی ئێوارەی (12-11-2022)، پۆلیسی سلێمانی کەسوکاری سەهەند ئەحمەدى 17 ساڵى ئاگادارکردەوە بۆ وەرگرتنەوەى تەرمەکەى، کە بەوتەى پۆلیس لەکاتی هەوڵدان بۆ ڕاکردن لە دەستی پۆلیس لە شوێنێکی بەرزکەوتووەتەخوارەوە و بەهۆیەوە گیانی لەدەستداوە، بەڵام کەسوکارەکەى دەڵێن لەژێر ئەشکەنجەدا خنکێنراوە.
سەرچاوەیەکى ئاگادار لە دۆسیەکە (13-11-2022) بە "ناس کورد" ى راگەیاند، ئەمڕۆ لەلایەن پۆلیسى سلێمانییەوە لیژنەیەک پێکهێنراوە بۆ لێکۆڵینەوە لەو رووداوە و ئەفسەرێک و چەند پۆلیسێک راگیراون کە لەکاتى گیان لەدەستدانى سەهەند خەفەر بوون.
وتیشى دەستگیرکراوەکان براونەتە زیندانى مەعەسکەر سەلام و بە بڕیارى دادوەر راگیراون.
بەوتەى سەرچاوەکە، گرتەى ڤیدیۆیی کامێراى چاودێرى کاتى رووداوەکە سڕدراونەتەوە، بەڵام ئاسایش و نوسینگەى قوباد تاڵەبانى جێگرى سەرۆکى حکومەت هاتونەتە سەرخەت و داواکراوە ئاسایش گرتەکان بهێنێتەوە و راپۆرتى پزیشکى نوێ بۆ سەهەند دەربکرێت.
بەوتەى سەرچاوەکە، ئەگەر هەیە سبەینێ بڕیار لەسەر هەڵدانەوەى گۆڕى سەهەند بدرێت.
هەر لەسەر دۆسیەکە، سەرۆکی داواکاری گشتی هەرێمی کوردستان بڕیاریدا بەدواداچوون بۆ کەیسی ئەو مێردمنداڵە بکات کە لە بنکەی پۆلیسى سلێمانى گیانی لە دەستدا.
بەپێی راگەیەنراوێکى سەرۆکایەتى داواکارى گشتى کە دەست "ناس کورد" کەوتووە، سەرۆکى داواکارى گشتى لیژنەیەکى بە چاودێری دادوەری داواکاری گشتی تایبەتمەند بۆ زانینی راستیەکان و هۆکاری گیان لە دەست دانی ئەو مێردمنداڵە پێکهێناوە.
سه‌ركه‌وت ئه‌حمه‌د، وته‌بێژی پۆلیسی سلێمانی له کۆنفرانسێکی رۆژنامه‌وانیدا (یەکشەممە 13-11-2022) ڕایگەیاند، " له ناوه‌وه و ده‌ره‌وه‌ی بنكه‌ی پۆلیسه‌كه كامێرا هه‌یه و لیژنه‌یه‌ك پێكهێنراوه بۆ لێکۆڵینەوە، ته‌رمه‌كه‌ش براوه‌ته پزیشکی داد و هه‌ر ئاسه‌وارێكی لێدان یان هەرشتێک به جەستەی ئه‌و كوڕه‌وه هه‌بێت بۆمان ده‌نوسن."
زیاتر بخوێنەرەوە؛ کەسوکاری ئەو گەنجەی لای پۆلیسی سلێمانی گیانیلەدەستدا: لەژێر ئەشکەنجەدا خنکێنراوە
سەبارەت بە دۆسیەی دەستگیرکردنی ئەو مێردمنداڵە، سەرکەوت ئەحمەد وتی، "ئه‌و مێرمنداڵه رۆژی پێشتر فه‌رمانی ده‌ستگیركردنی بۆ ده‌رچووه و دوێنێ دەستگیرکراوه و دواتریش روداوه‌كه رویداوه، باسكردن له سڕینه‌وه‌ی كامێرا‌كان له ده‌وری بنكه‌ی پۆلیس راست نیه و پڕوپاگەندەیە."
وتەبێژی پۆلیسی سلێمانی ئاماژەی بەوەشکرد، "ئەو پۆلیسانەی سكاڵایان له‌سه‌ر تۆماركراوه ده‌ستبه‌سەرن و لیژنه‌كه وته‌یان لێ وه‌رده‌گرێت، ئێمه‌ش تا ئێستا نازانین هۆكاری راسته‌قینه‌ی گیانله‌ده‌ستدانی ئه‌و كوڕه چیه، ئایا لێی دراوه یان لێینه‌دراوه؟ ئه‌و پرسیارانه‌مان له پزیشکی داد كردووه."
دەشڵێت "ئەو پۆلیسانەی سكاڵایان له‌سه‌ر تۆماركراوه ده‌ستبه‌سەرن و لیژنه‌كه وته‌یان لێ وه‌رده‌گرێت، ئێمه‌ش تا ئێستا نازانین هۆكاری راسته‌قینه‌ی گیانله‌ده‌ستدانی ئه‌و كوڕه چیه، ئایا لێی دراوه یان لێینه‌دراوه؟ ئه‌و پرسیارانه‌مان له پزیشکی داد كردووه."
بەوتەی سەرکەوت ئەحمەد، به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی سلێمانی به كه‌سوكاری مێردمنداڵەکەی وتووە، "هه‌رچی داوایه‌كتان هه‌بێت بۆتان ده‌كه‌ین، ئه‌وه‌ی كه‌مته‌رخه‌مبێت له دۆسیه‌ی گیانله‌ده‌ستدانی كوڕی ئێوه ئێمه ئیجرائاتی یاسایی ده‌كه‌ین".