گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

تڕەمپ : کڕینی دوورگەی گرینلاند لای من تەنها مامەڵەیەکی خانووبەرەیە

2019.08.19 - 10:20
App store icon Play store icon Play store icon
تڕەمپ : کڕینی دوورگەی گرینلاند لای من تەنها مامەڵەیەکی خانووبەرەیە

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس کورد سەرۆکی ئەمریکا لە بارەی بیرۆکەی کڕینی دوورگەی گرینلاند لە دانیمارک ڕایگەیاند، "کڕینی ئەو دوورگەیە لای ئەو وەک مامەڵەیەکی خانووبەرە وایە." . دوناڵد تڕەمپ سەرۆکی ئەمریکا، ئەمڕۆ دووشەممە 19ى ئابی2019 ڕایگەیاند: "کڕینی ئەو دوورگەیە یەکێک بووە لەو خاڵانەی کە لە گەڵ دانیمارک باسمان کردووە، ئێمە لە گەڵ دانیمارک هاوپەیمانیین، هەرئێمەش ئەو وڵاتە دەپارێزین وەک چەندین وڵاتی دیکە لە جیهان." . تڕەمپ ڕاشیگەیاندووە، بیرۆکەی ئەو بۆ کڕێنی ئەو دوورگەیە بە هۆی ستراتیژی ئەو دوورگەیەوە بووە، جەختی لەوەشکردوەتەوە هەرچەند دانیمارک داواکەی ئەمریکای ڕەتکردوەتەوە، بەڵام ئەوان جارێکی دیکە ئەو بابەتە لەگەڵ دانیمارکییەکان دەهێننەوە بەرباس. تڕەمپ ئاماژەی بەوەشکردووە، دانیمارک بە هۆی سووربونی لەسەر ئیدارەدانی ئەو دوورگەیە، ساڵانە زیاتر لە 700 ملیۆن دۆلار زەرەردەکات.   هاوکات مته فريدريكسن، سەرۆک وەزیرانی دانیمارک لە وەڵامی تڕەمپدا وتی: گرینلاند بۆ فرۆشتن نییە، بیرۆکەی فرۆشتنیشی بە ئەمریکا بیرۆکەیەکی منداڵانەیە، ئەو دوورگەیەش موڵکی حکومەتی دانیمارک نییە بەڵکۆ موڵکی هەموو هاوڵاتییانی دانیمارکە هیواداریشم تڕەمپ لە داواکارییەکەدا جدی نەبێت."   دوورگەی گرینلاند، گەورەترین دوورگەیە لە سەر ئاستی جیهان، دەکەوێتە نێوان باکوری  زەریا ئەتلەسی و زەریای بەستەڵەکی باکوورەوە، ئەمریکا لە ساڵی 1951 یەوە سەربازەگەی سۆلی ئاسمانی لەوێ درووست کردوە.