گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاریی زیاتر

ئاسایشی ڕۆژئاوای سلێمانی: دوو کەسمان لە باندێکی گەورە دەستگیرکرد

2022.11.12 - 20:19
App store icon Play store icon Play store icon
ئاسایشی ڕۆژئاوای سلێمانی: دوو کەسمان لە باندێکی گەورە دەستگیرکرد

ناس کورد- 

بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی ڕۆژئاوای سلێمانی ڕایگەیاند، هێزەکانیان دوو کەسیان لە باندێکی گەورەی دزیکردن  دەستگیرکردووە. 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

لە ڕاگەیەنراوێکدا بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی ڕۆژئاوای سلێمانی (شەممە 12-11-2022) ڕایگەیاند، "باندێکی دزیکردن کە پێکهاتبون لە چوار کەس، ماوەی ساڵێکە خەریکی دزیکردنن، دوو کەس لە تۆمەتبارەکان بەناوەکانی (م ، ج ، م ) و ( ڕ ، ج ، م ) کە دانیشتووی ناحیەی شۆڕشن لە قەزای چەمچەماڵ، لەلایەن هێزەکانمان لەبەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی ڕۆژئاوای سلێمانی دەستگیرکران." 

 

ئاماژەی بەوەشکردووە، "تۆمەتبارەکان کوردن و دانیان بەوەدا ناوە کە لەسنوری ناحیەی پیرەمەگرون ( محاویلەیەک)ی کارەبا کە کارەبا دەگەیەنێتە باخی هاووڵاتیان، لێکردووەتەوە و پاشان پارچە پارچەیان کردووە و دزیویانە لەدرێژەی وتەکانیاندا ئاماژەیان بەوەشدا لەسنوری (قەزای چەمچەماڵ، ناحیەی تەکیەی جەباری، بانی مەقان ) چەندین دزی جۆراوجۆریان کردووە." 

 

ئاسایشی ڕۆژئاوای سلێمانی دەڵێت، "تۆمەتبارەکان بەبڕیاری بەڕێز دادوەری دادگەی لێکۆڵینەوە دەستگیرکراون و بەپێی ماددەی (٤٤٤) لەیاسای سزادان ڕاگیراون." 

 

No description available.

No description available.