گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاری

’’پلەبەرزکردنەوەی فەرمانبەران لە هەرێم دەستپێدەکاتەوە’’

2022.11.12 - 16:35
App store icon Play store icon Play store icon
’’پلەبەرزکردنەوەی فەرمانبەران لە هەرێم دەستپێدەکاتەوە’’

ناس کورد- 

لەبارەی گۆڕانکاریکردن لە شێوازی پلەبەرزکردنەوە، سەرۆکی فەرمانگەی هاوئاهەنگی و بەدواداچوون ڕوونکردنەوە دەدات و دەڵێت، لە هەندێک شوێن ژمارەی فەرمانبەر زیاد لە پێویستە و لەو شوێنانەدا پلەبەرزکردنەوە تەنیا ئەو کەسانە دەگرێتەوە کە شایستەن.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

عەبدولحەکیم خەسرۆ، سەرۆکی فەرمانگەی هاوئاهەنگی و بەدواداچوونی هەرێمی کوردستان (شەممە، 12-11-2022) بە ڕووداوی وتووە، "ساڵانە کە یاسای بودجە ئامادە دەکرێت، ئەوەی پێویستە دەستنیشان بکرێت ئەوەیە کە چەند پلەی بەتاڵ و چەند پلە بەرزکردنەوەمان پێویستە، ئێستا ئەنجوومەنی راژە لەو چوارچێوەیەدا سەرقاڵی کارەکانییەتی".

 

ئاماژەی بەوەشکردووە، " ئێستا ئامادەکاریی دەکرێت بۆ ئەوەی پلە بەرزکردنەوە لە یاسای بودجەی هەرێمی کوردستاندا جێگیربکرێت، بەڵام ئەوەش پشت بەو بەشە بودجەیە دەبەستێت کە لە عێراقەوە بۆمان تەرخان دەکرێت، هەرکاتێک ئەنجوومەنی راژە کاری خۆی لەبارەی بەرزکردنەوەی پلە تەواو کرد، ئەوانیش بڕیار دەدەن کە چۆن کاری لەسەربکەن." 

 

زیاتر بخوێنەرەوە؛ بەڵگەنامە: لەمەولا پلە بەرزكردنەوە هەموو فەرمانبەران ناگرێتەوە

 

 

لەبارەی گۆڕانکاریکردن لە شێوازی پلەبەرزکردنەوە و لەسەر بنەمای لێهاتوویی، عەبدولکەریم خەسرۆ، ڕوونیکردووەتەوە، "لە هەندێک وەزارەت و هەندێک فەرمانگە ژمارەی فەرمانبەر زیاترە لەوەی کە پێویستە، ئەو کاتە پلەبەرزکردنەوە تەنیا ئەو کەسانە دەگرێتەوە کە شایستەن، بۆیە ئەم پڕۆسەیە وردە و دەبێت دادپەروەری تێدابێت." 

 

هاوکات لەبارەی نیگەرانیی فەرمانبەران بەوەی نایەکسانی بکرێت لە پلە بەرزکردنەوە، ئەو بەرپرسەی حکومەتی هەرێم دەڵێت، "بڕیاری ئەنجوومەنی وەزیران هەیە بۆ ئەوەی ئەنجوومەنی راژە لە هەموو پلەکان بکۆڵێتەوە، بەتایبەت فەرمانبەری شارستانی، بڕیارەکە داوا دەکات ئەوەی پێویست بێت بۆ دەستنیشانکردنی پلەی بەتاڵ و پلەی پێویست بۆ بەرزکردنەوە بیکات، یاسای راژەی شارستانی و یاسای میلاکات ئەو فەرمانبەرانە دیاریدەکات کە شایستەی بەرزکردنەوەی پلەن".