گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

تورکیا سەرۆکی گەورە شارەوانییەکانی ئامەد، وان و مێردینی لە پۆستەکانیان دوور خستەوە

2019.08.19 - 09:11
App store icon Play store icon Play store icon
تورکیا سەرۆکی گەورە شارەوانییەکانی ئامەد، وان و مێردینی لە پۆستەکانیان دوور خستەوە

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس کورد بەبڕیاری وەزیری ناوخۆی تورکیا، سەرۆکی گەورە شارەوانییەکانی ئامەد، وان و مێردین لە باکووری کوردستان لە پۆستەکانیان  دوور خرانەوە. . میدیاکانی تورکیا بڵاویانکردەوە، بەرەبەیانی ئەمڕۆ دووشەممە 19ی ئابی 2019، هێزێکی زۆری ئەمنیی دەوری بینای شارەوانییەکانی ئامەد، وان و مێردینی داوە و هەریەک لە عەدنان سەلجوق مزراکلی سەرۆکی گەورە شارەوانی ئامەد، بەدیعە ئۆزگۆکچەئەرتان سەرۆکی گەورە شارەوانی وان و ئەحمەد تورک سەرۆکی گەورە شارەوانی مێردین کە سەر بە هەدەپەن، لە کارەکانیان دوورخراونەتەوە. . بەپێی زانیارییەکان، وەزارەتی ناوخۆ پارێزگارەکانی ئەو شارانەی کە سەر بە پارتی دەسەڵاتدارن لە شوێنیان داناوە. . لە دوایین هەڵبژاردنی شارەوانییەکانی تورکیا، کە پارتی دادوگەشەی تورکیا بە سەرۆکایەتی ئەردۆگان تووشی شکست بوو، پارتی دیموکراتی گەلان هەدەپە توانی پۆستی سەرۆک شارەوانییەکانی ئامەد و وان مێردین بباتەوە. . لە ڕاگەیەندراوەکەی وەزارەتی ناوخۆی تورکیادا، تۆمەتی پشتیوانی لە تیرۆر دراوەتە پاڵ ئەو سەرۆک شارەوانیانە کوردانە.