ناس کورد-
وەزارەتی بەرگریی عیراق بانگهێشتی 800 كارمەندی پێشووی خۆی دەكات لە لەپارێزگاكانی هەولێر، سلێمانی،دهۆك و كەركوك كە گرێبەستەكانیان هەڵوەشاوەتەوە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
سۆران عومەر، ئەندامی پەرلەمانی عێراق (هەینی 11-11-2022) لیستی ناوی ئەو کەسانەی بڵاوکردەوە و دەڵێت، وەزارەتی بەرگریی عێراق بانگهێشتی ئەم 800 هاووڵاتیە دەکات لە پارێزگاکانی هەولێر و سلێمانی و دهۆک و کەرکوک کە پێشتر گرێبەستەکانیان هەڵوەشاوەتەوە.
بەگوێرەی بڕیارێکی حکومەتی عێراق، ئەو کەسانە پشکنینی پزیشکییان بۆ دەکرێت و ئەگەر لە پشکنینەکە دەربچن، دەچنەوە شوێنەکانی خۆیان.
سۆران عومەر دەڵێت، "بڕۆژانی یەکشەممە و دووشەممە و سێشەممە و چوارشەممەی داهاتوو پشکنینیان بۆ دەکرێت."