ناس کورد-
سەرچاوەیەكی یاسایی پەرلەمان ڕایگەیاند، بڕیاری دادگایی بەرایی سلێمانی بۆ ناچاركردنی سەرۆكایەتی پەرلەمان بە ئاشكراكردنی خەرجی و داهاتەكانی بۆ میدیا بنجبڕ و یەكلایی نییە و سەرۆكایەتی پەرلەمان لە دادگای تێهەڵچوونەوە تانەی لێ دەدات.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
سەرچاوە یاساییەكە كە نزیكە لە كەیسەكەوە ئەوەی بۆ "ناس كورد" ڕوونكردەوە (11_11_2022) لە دادبینییەكەدا سەرۆكایەتی پەرلەمان بەرگرینامەی رواڵەتیی "شكلي" پێشكەش كردووە، بەڵام بەر لەوەی بەرگرینامەی بابەتی "الموضوعي" پێشكەش بكات بڕیاری دادگا دەرچووە، بۆیە لە دادگای تێهەڵچوونەوە تانە لە حوكمەكە دەدات.
زیاتر بخوێنەرەوە؛ سەرۆکى پەرلەمان سکاڵایەکى یاسایی دۆڕاند
هەر بەگوێرەی سەرچاوەكە سزاى ئاشكرا نەكردنی زانیاری پێ بژاردنە لە دەقی یاسای ساڵی 2013 ی پەرلەمان نەك ناچاركردن بە ئاشكراكردنی زانیاری و لەسەر ئەمەش سەرۆكایەتی پەرلەمان تانەی خۆی چڕ دەكاتەوە.