ناس کورد-
بەگوێرەی بڕیارێکی ئەنجومەنی وەزیران، لەمەودوا پلەبەرزکردنەوەی فەرمانبەران دەبێت بەپێی پێوەر و بنەماکانی ئەنجومەنی گشتی ڕاژە و لەسەر بنەمای لێهاتوویی بکرێت، نەک ماوەی ڕاژە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
بڕیارەکە لە (26-10-2022) لەلایەن ئەنجومەنی وەزیرانەوە دەرکراوە و تیایدا هاتووە، "پلەبەرزکردنەوەی فەرمانبەر لەسەر بنەمای لێهاتوویی فەرمانبەر دەکرێت، نەک تەنها پشت بە ماوەی ڕاژە ببەسترێت، نەک بەپێی ماوەی ڕاژە، ئەویش بەپێی ڕکابەری بێ و شەش مانگیش دوای پێدانی پلەکە لەژێر تاقیکردنەوە دەبێت."
بەگوێرەی بڕیارەکە، نابێت پلەبەرزکردنەوە تەنها پشت بە تەواوکردنی ڕاژە ببەسترێت و لەمەولا پلە بەرزکردنەوە هەموو فەرمانبەران ناگرێتەوە.
ئاماژە بەوەشکراوە، لە وەزارەتەکان بە فەرمانی وەزیر لیژنەیەک پێکدێت بۆ پاڵاوتنی ئەو فەرمانبەرانەی شایستەی پلەبەرزکردنەوەن.
نوسراوەکە لە ڕۆژنامەنوس، شوان بەرزنجی وەرگیراوە: