گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاریی زیاتر

هۆشداری لە ناجێگیریی نرخی دۆلار بەرامبەر دینار دەدرێت

2022.11.11 - 10:21
App store icon Play store icon Play store icon
هۆشداری لە ناجێگیریی نرخی دۆلار بەرامبەر دینار دەدرێت

ناس کورد-

ئابوریناس و مامۆستای بەشی ئابوری لە زانکۆی بەسرە، نەبیل مەرسومی، هۆشداری دەدات لە لێدوانی دژ بەیەک سەبارەت بە نرخی دۆلار و دەڵێت، ئەو دۆخە بازاڕ و وەبەرهێنانەکان ناجێگیر دەکات و زیانی ئابوریی هەیە، دەشڵێت، تاوەکو چەند مانگێکی دیکە دۆخەکە بەمشێوەیە دەبێت.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

نەبیل مەرسومی لە تویتێکدا (هەینی 11-11-2022) ڕایگەیاند، "سەرۆکی حکومەت دەڵێت، دیاریکردنی نرخی ئاڵوگۆڕکردن ئەرکی بانکی ناوەندیی عێراقە، پارێزگاری بانکی ناوەندیش دەڵێت، نرخی دۆلار بەرامبەر دینار بۆ چەند ساڵێک بە جێگیری و بەمشێوەیە دەمێنێتەوە، دواتر لێدوانەکەی ڕەتدەکاتەوە." 

 

ئاماژەی بەوەشکردووە، لە لایەکی دیکەوە بەشێک لە پەرلەمانتاران، بە کۆکردنەوەی واژۆ هەڕەشەی تێنەپەڕاندنی بودجە لە پەرلەمان دەکەن لە ئەگەری دانەبەزاندنی نرخی دۆلار بەرامبەر دینار بۆ نرخی پێشووتر (120 هەزار دینار)." 

 

ئەو ئابوریناسە دەڵێت، "لە نێو ئەو دۆخە و ئەو لێدوانە ناکۆکانەدا، بازاڕی دراو لە ئێستادا بەدەست ناجێگری و نادڵنیاییەکی گەورەوە دەناڵێنێت کە کاریگەری نەرێنی لەسەر ژیانی ئابوری هەبووە و چووەتە نێو دۆخی چەقبەستوویی، بەو پێیەی هەمووان چاودێری پێشهاتەکان دەکەن." 

 

ئەوەشی خستووەتەڕوو، " پێدەچێت دۆخەکە بۆ چەند مانگێک بەم شێوەیە بەردەوام بێت تا یاسایی بودجەی ساڵی 2023 پەسەند دەکرێت."