گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاریی زیاتر

لە بەغداوە هەوڵی چارەسەرکردنی كێشەی مووچەی ژمارەیەک مووچەخۆری هەرێم دەدرێت

2022.11.11 - 09:53
App store icon Play store icon Play store icon
لە بەغداوە هەوڵی چارەسەرکردنی كێشەی مووچەی ژمارەیەک مووچەخۆری هەرێم دەدرێت

ناس کورد-

فراكسیۆنی یەكێتی لە پەرلەمانی عێراق، لە نوسراوێكدا داوا دەكات لە یاسای بودجەی گشتیی عێراقدا كێشەی مووچەی لیوای 20 چارەسەر بكرێت.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

میدیای یەکێتی بڵاویکردەوە، ڕۆژی پێنجشەممە 10-11-2022) فراكسیۆنی یەكێتی لە پەرلەمانی عێراق نوسراوێكی فەرمی ئاڕاستەی سەرۆكی پەرلەمانی عێراق كرد و داوایكرد كێشەی مووچەی لیوای 20 چارەسەر بكرێت.

 

ئاماژە بەئەوەشكراوە، سەرۆكی پەرلەمانی عێراق نووسراوەكەی فراكسیۆنی یەكێتیی ئاڕاستەی لیژنەی دارایی كرد تا لە یاسای بودجەی گشتیی عێراقدا كێشەكە چارەسەر بكرێت.

 

لیوای 20 مەشق و ڕاهێنانیان تەواوكردووە و سەرجەمیان كوردن تا ئێستا مووچەیان بۆ نەبەستراوە و بڕیارە لە ناوچانە جێگیربكرێن كە بۆشایی ئەمنی هەیە.