ناس کورد-
شانەى راگەیاندنى ئەمنیی عێراق ڕایگەیاند، دوای ئەوەی سێ ڕۆژ لەمەوبەر لە ناوچەی کازمییەی بەغدا، کوڕێک دایک و دوو خوشکی خۆی کوشت، لەلایەن هێزەکانى ئاسایشەوە لە هەرێمى کوردستان دەستگیرکراوە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
لە ڕاگەیەنراوێکدا، شانەى راگەیاندنى ئەمنیى عێراق (هەینی 11-11-2022) ڕاگەیاند، هێزەکانى ئاسایشی هەرێمى کوردستان ئەو تۆمەتبارەیان دەستگیر کرد کە سێ ڕۆژ لەمەوبەر لە بەغدا دایک و دوو خوشکی خۆی کوشتبوو.
ئاماژە بەوەشکراوە، ئێوارەى ڕۆژی پێنجشەممە 10-11-2022، مەسرور بارزانى، سەرۆکى حکومەتى هەرێمى کوردستان لە ڕێگەی پەیوەندیی تەلەفۆنییەوە بە محەمەد شیاع سودانى، سەرۆک وەزیرانى عێراقی ڕاگەیاندووە کە ئەو تۆمەتبارە لە هەرێمی کوردستان، دەستگیرکراوە.
ڕووداوەکە، 8-10-2022، لە ناوچەى کازمیەى بەغدا ڕوودیدا و تیایدا دایکێک و دوو کچەکەی کوژران.