ناس کورد-
بەگوێرەی پێشبینییە کەشناسییەکان، لە سبەینێوە تاوەکو ناوەڕاستی ئەم مانگە شەپۆلێکی بەهێزی بارانبارین و لافاو باشور و رۆژهەڵاتی عێراق دەگرێتەوە و لەدوای ئەوەش هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
لە بڵاوکراوەیەکدا ئاراس جەبار، شارەزای کەشناسی، ڕایگەیاند، لە سبەینێ ھەینی 11-11-2022، بەدواوە بۆ ماوەی چەند رۆژێک تا 15ی مانگ حاڵەتێکی بەھێزی ناسەقامگیری کەشوھەوا ڕوو لە ناوچە جیاجیاکانی باشور و باشوری رۆژھەڵاتی عێراق دەکات کە خۆی لەچالاکبوونی ھەورە بروسکەی بەھێز و بارینی بەخوڕی تەرزە و باراندا دەبینێتەوە لەگەڵ ڕوودانی لافاو لەھەندێک ناوچەدا.
ئاماژەی بەوەشکردووە، " لەماوەی پێشتردا پێشبینی دەکرا ئاراستەی ئەم شەپۆلە بەرەو ناوچەکانی ھەرێمی کوردستانەوە جوڵەبکات، بەڵام لەگەڵ گۆڕانکارییەکاندا بە ئاراستەی باکوری سعودیە و باشوری عێراق جێگیربوو."
ئەوەشی خستووەتەڕوو، "سەبارەت بە بارانبارین لەناوچەکانی هەرێمی کوردستان، ئەگەر ھەیە لە 16ی مانگەوە شەپۆلێکی بارانبارین دەستپێبکاتەوە، بەڵام تائێستا جێگیر نیە."