گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاریی زیاتر

نرخی دۆلار بەرامبەر دینار زیاتر بەرزبووەوە

2022.11.10 - 18:14
App store icon Play store icon Play store icon
نرخی دۆلار بەرامبەر دینار زیاتر بەرزبووەوە

ناس کورد-

نرخى دۆلار لەکاتی داخستنی بازاڕەکانى هەرێمى کوردستان بەشێوەیەکی بەرچاو بەرزبووەوە و گەیشتە 148 هەزار دینار، ئەوەش دواى ئەوەى بانکى ناوەندى جەختیکردەوە لەسەر دەستکارینەکردنى نرخەکەى بەرانبەر دینار.  

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

نرخى 100 دۆلار لەبازاڕەکانى هەرێم لە داخستنی بازاڕدا (پێنجشەممە 10-11-2022) بۆ 148 هەزار و دینار بەرزبووەوە، لەکاتێکدا سەرلەبەیانى ئەمڕۆ بە 147 هەزار و 300 دینار بوو.  

 

لە چەند هەفتەی ڕابردوو نرخی دۆلار بەرامبەر دینار دابەزینی بەخۆیەوە بینیبوو و لە دەوروبەری 146 هەزار دینار مامەڵەی پێوەدەکرا. 

 

پارێزگاری بانکی ناوەندی عێراق پێشتر جەختیکردەوە، بە هیچ جۆرێک دەستکاریی نرخی دینار بەرامبەر دۆلار ناکەن و ئەو نرخەی ئێستا هەیە، تاوەکو چەند ساڵێکی دیکە بەردەوام دەبێت.   

  

مستەفا غالب موخیف لە کۆنفرانسی IBBC بۆ پەرەپێدانی پەیوەندییە ئابووری و بازرگانییەکان و وەبەرهێنان لەنێوان بەریتانیا، عێراق و هەرێمی کوردستان و لە وەڵامى پرسیارێکدا لەبارەى ئەوەى هیچ بڕیارێکتان داوە لەبارەی دەستکاریکردنی نرخی دینار بەرامبەر دۆلار؟ وتی، "دەستکاریی نرخەکەی ناکەین."، ئەوەش بەپێی کەناڵى"رووداو".    

  

لەبارەی ئەوەی تاوەکو کەی ئەم نرخەی ئێستا بە جێگیری دەمێنێتەوە؟ پارێزگاری بانکی ناوەندیی عێراق رایگەیاند، "تاوەکو چەند ساڵێکی دیکە بەردەوام دەبێت"، بیریان لێنەکردووەتەوە کە دەستکاریی بەهای دینار و دۆلار بکەنەوە.     

  

پارێزگاری بانکی ناوەندیی عێراق جەختیکردەوە، لێدوانی سیاسی، بەرپرسان "کاریگەریی نابێت" لەسەر بڕیارەکانی بانکی ناوەندی.