گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاریی زیاتر

زانیاریی نوێ لەبارەی دەستپێکردنەوەی پێشینەی خانووبەرە

2022.11.10 - 16:09
App store icon Play store icon Play store icon
زانیاریی نوێ لەبارەی دەستپێکردنەوەی پێشینەی خانووبەرە

ناس کورد-

ئەندامێکی کورد لە پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند، هەوڵەکانیان دەست پێکردووە بۆ ئەوەی هاوڵاتیانی هەرێمی کوردستانیش لە پێشینەی خانووبەرە سودمەندبن. 

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

لە ڕاگەیەنراوێکدا کاروان یاروەیس، ئەندامی پەرلەمانی عێراق (پێنجشەممە 10-11-2022) ڕایگەیاند، " ئەمڕۆ سەردانی بانکی خانوبەرەی عێراقمان کرد، لەگەڵ بەڕێز عەبدولمحسن عەلوان، بەرێوەبەری گشتیی بانکەکە گفتوگۆمان کرد لەبارەی ڕێوشوێنە یاسایی و کارگێڕییەکان، تا هاووڵاتیانی هەرێمیش سوودمەندبن لە پێشنەی خانووبەرە." 

 

ئاماژەی بەوەشکردووە، "بڕی پارەی تەرخانکراو بۆ هەرێمی کوردستان نزیکەی ٩٠ ملیار دینارە، بەڵام تائێستا ڕێنمایی خەرجکردنی کردنی پێشینەکە نەدراوە." 

 

ئەوەشی خستووەتەڕوو، "بۆ هەمان مەبەست نوسراوێکمان ئاراستەی بەڕێز حەمید ئەلغزی ئەمینداری ئەنجومەنی وەزیران و سەرۆکی لیژنەی تایبەتمەند بەهان پرس کرد."