گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

میترۆ داواى چاوخشاندنەوە بە سزاى دوو مێردمنداڵ دەکات

2022.11.10 - 13:40
App store icon Play store icon Play store icon
میترۆ داواى چاوخشاندنەوە بە سزاى دوو مێردمنداڵ دەکات

ناس کورد-

 

سەنتەری میترۆ داوای چاوخشانەوە دەكات بەحوكمە یاساییەكانی دوو مێردمنداڵ كە تۆمەتباركراون بە "توندووتیژی"یەكانی خۆپیشاندانی ساڵی 2020 ی قەزای كەلار.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

دوو مێردمناڵ بە ناوەكانی عەبدوڵا هیوا فاتیح (17ساڵ)، و سابیر ئەحمەد محەمەد (19 ساڵ)، بە تۆمەتی بەشداریكردن لە توندوتیژی خۆپیشاندانەكەی ئابی (2020)ی قەزای كەلار بە (4) ساڵ حوكمدران، ئەوەش بەپێی راگەیەنراوێکى سەنتەرى میترۆ.

 

ئەو كاتەی عەبدوڵڵا هیوا فاتیح، بەشداری نارەزایەتییەكانی شارەكەی كرد، كە تیایدا ئاگربەردرایە بە شێك لە بینای قائیمقامییەتی شارەكە، تەمەنی (15ساڵ)، بووەو،  سابیر ئەحمەد محەمەدیش، (17 ساڵ) بووە، بۆیە دۆسییەكەیان لە دادگای نەوجەوانانان حوكمی لەسەر درا.

 

حوكمەكەی دادگا پشتی بەستووە بە مادەی 342 لە یاسای سزادانی عێراقی.

 

هەركەسێك بە ئەنقەست ئاگر لە ماڵ و موڵكێكی گوازراوە و نەگوازراوە بەربدات تەنانەت ئەگەر هی خۆیشی بێت و ئەو ئاگرە ببێتە هۆی مەترسی دروستكردن لەسەر ژیان و ماڵ و موڵكی كەسانی تر، سزادەدرێت بە بەندكردنێك كە لە 15 ساڵ زیاتر نەبێت.

 

ئێوارەی 22ی ئابی 2022 ژمارەیەك لە خۆپیشاندەر چونە بەردەم بینای قائیمقامیەتی قەزای كەلار، ئاگر لە بەشێكی بیناكەدا هەڵگیرسا و زیانی بە ئۆتۆمبێلێك گەیاند.

 

بە پێ هەواڵێكی رادیۆی دەنگ ( میدیایەی سەبەخۆیە لە كەلار) خانەوادەی حوكمدراوەكان داوای پێداچوونەوەیان كردووە بەحوكمەكانیان.

سەنتەری میترۆ داوا لەدادگای تێهەڵچوونەوە دەكات ئەو حوكمە یاساییانەی بەسەر ئەو دوو مێردمناڵە دەركراون بگۆڕدرێن و ئەوە لەبەرچاوبگرن كە هەندێ جار زەبروزەنگی هێزە ئەمنییەكان دەبنە هۆكاری بەرزبوونەوە و توڕەیی بەشداربوانی ئەو چالاكییە مەدەنییانە.

 

سەنتەری میترۆ لە ئابی 2009 بە هەوڵی كۆمەڵێك رۆژنامەنوس و بەرگریكاری مافی مرۆڤەوە، بە هاوكاری رێكخراوی  پەیمانگای رۆژنامەنوسانی جەنگ‌و ئاشتی IWPR ی دامەزاروە، لەو كاتەوە 11 راپۆرتی دەربارەی رەوشی ئازادی رۆژنامەگەری بڵاو كردۆتەوە.

 

لەسەرەتای دامەزراندنیەوە لە رێگەی پرۆژەوە هەریەك لە  رێكخراوەكانی پەیمانگای رۆژنامەنوسانی جەنگ و ئاشتی (IWPR) و پاڵپشتی میدیای نێودەوڵەتی  (IMS  ) رێكخراوی گەلی نەرویژی (NPA) ، Guf Center for Human Rights، وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا، ئاژانسی نێودەوڵەتی سویدی بۆ هاریكاری مرۆیی SIDA، پەیامانگای كۆماری نێودەوڵەتی IRI، كۆمەكی دارایی كراوە.