ناس کورد-
مەسرور بارزانى سەرۆکى حکومەتى هەرێم رایگەیاند، تەنیا زیادکردنی موچە بۆ مامۆستایان بەس نییە و توانایان هەبێت هاوکارى زیاتریان دەکەن.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
مەسرور بارزانى (10-11-2022) لە وتەیەکدا لە لە پڕۆگرامی سکۆلەرشیپی هاوبەشی کۆمپانیای گەنەل ئەنەرجی و زانکۆی ئەمەریکی _ کوردستان لە دهۆک وتى "مامۆستایان قارەمانەکانمانن و تەنیا زیادکردنی موچە بۆ ئەوان بەس نییە، بەڵکو توانای زانستی دامەزراوەکانی خوێندن، کوالێتی و توانای مامۆستایان بەرزدەکەینەوە".
وتیشى "تا توانای داراییمان باشتربێت، هاوکاری زیاتری مامۆستایان و قوتابیان دەکەین".
مەسرور بارزانى جەختیکردەوە، پێویستە دەرچووان خۆیان لەگەڵ ئابوورییەکی ئاڵۆز بگونجێنن و بیرۆکەکانیان بکەن بە بەرهەم.