ناس کورد-
وته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، بۆ سه‌ردانی به‌غدا، شاندی هه‌رێم چاوه‌ڕێی وه‌ڵامی حكومه‌تی ئیتیحادی ده‌كات.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
جوتیار عادل بە تەلەفزیۆنى سەرۆکى حکومەتى وت "پێشتریش چاوه‌ڕێی حكومه‌تی عێراق بووین بۆ ئه‌وه‌ی له ئاستیی پێویستدا پێشوازی له شاندی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بكات و ئێستا ئێمه ئاماده‌ین و چاوه‌ڕێی وه‌ڵامی به‌غداین. بۆ ئه‌وه‌ی ده‌ست به گفتوگۆ بكه‌ین له‌گه‌ڵ حكومه‌تی عێراقدا".
وتیشی "ئومێده‌وارین له‌م نزیكانه سه‌ردانی به‌غدا بكه‌ین، چونكه واده‌ی سه‌ردانه‌كه په‌یوه‌سته به ئاماده‌یی حكومه‌تی عێراقه‌وه، ناكرێت ئێمه بڕۆین به بێ ئه‌وه‌ی حكومه‌تی عێراق ئاماده بووبێت و تیمی ئاماده كردبێت".
"بابه‌ته‌كان دیارن و به‌شێكیان تایبه‌تن به ده‌سه‌ڵاتی جێبه‌جێ كردن، وه‌ك نه‌وت و بودجه، به‌شێكیشیان په‌یوه‌ستن به ده‌سه‌ڵاتی یاسادانان، بۆ نموونه ده‌ركردنی یاسای دادگای ئیتحادی و نه‌وت و غازه. ئه‌مانه بابه‌تی سه‌ره‌كیین، به گوێره‌ی خشته‌ی زه‌مه‌نی، بودجه ده‌كه‌وێته پێش هه‌موو بابه‌ته‌كانی دیكه. چونكه واده كه‌م ماوه بۆ تاوتوێكردنی بودجه".
سه‌باره‌ت به هه‌وڵه‌كانی هه‌رێم و راده‌ی نیازپاكی به‌غدا بۆ جێبه‌جێكردنی رێككه‌وتنه‌كان، جووتیار عادل وتی "حكومه‌تی عێراق له ساڵێكدا ته‌نیا دوو جار شایسته‌ی دارایی هه‌رێمی كوردستانی ناردووه. ئێمه جددین له بابه‌ته‌كه‌دا".
دەشڵێت "تا ئه‌م چركه‌ساته، تا راده‌یه‌ك نیازی به‌غدا باشه، به‌ڵام نازانین له داهاتوو چۆن ده‌بێت، ئه‌زموونیشمان هه‌یه له رابردوودا، به‌ڵام خه‌ڵك دڵنیا بێت له‌وه‌ی كه حكومه‌تی هه‌رێم هیچ بیانوو و پاساوێكی بۆ به‌غدا نه‌هێشتووه‌ته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی بودجه نه‌نێرێت.