کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ناس کورد- ئاسایشی سلێمانی كەسێكی دەستگیركرد، بە نیاز بوە 13 تۆن برنجی بایەعی بكاتە كیسی برنجی جۆری قبلە و فاخر و تایلاندی و لە بازاڕدا بیفرۆشێت. , ئەمڕۆ یەکشەممە 18ی ئابی 2019 لە ڕاگەیەندراوێکدا بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی سلێمانی ڕایگەیاندووە: "لە کۆگایەکی عەمبار لە گەڕەکی قولەرەیسی لە شاری سلێمانی كەسێكیان بەناوی (ع.ف.ع) دەستگیر کردووە، کە بەنیاز بووە برنجی بایەعی بە حسابی برنجی باش بفرۆشێت". , ئاماژە بەوەشكراوە، دەستگیركراوەكە 13 تۆن برنجی بایەعی لە كۆگاكەیدا عەمبار كردبوو، كە بە نیازبووە برنجی بایەعی بكاتە كیسی 25 كیلۆیی بەتاڵ لە جۆری قبلە و فاخر و تایلاند و لە بازاڕدا بە گرانتر ساغیان بكاتەوە و بیانفرۆشێت بەهاوڵاتیان. , ئاسایشی سلێمانی باسی لەوەشکردووە، پێش ئەوەی ئەو کەسە برنجەکە بخاتە بازاڕەوە و ساغیبکاتەوە، دەستگیرا بەسەر برنجەكەداو تۆمەتبارەکەش ڕوبەڕوی لایەنی پەیوەندیدار كرایەوە بەمەبەستی رێكاری یاسایی. , ,