ناس کورد-
پۆلیسی دارستان دوو هاوڵاتیان لە شارەزوور دەستگیرکرد کە 60 چۆلەکە و حەوت کۆتریان ڕاوکردبوو.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستان و ژینگەی پارێزگای سلێمانی لە ڕاگەیەنراوێکدا (9ی تشرینی دووەمی 2022) ڕایگەیاند، بە مەبەستی نەهێشتن و ڕێگریکردن لە دیاردەی ڕاوکردنی باڵندەی کێوی، مەفرەزەیەك لە کارمەندانی بەشی پۆلیسی دارستانی شارەزوور دەستیان کرد بە گەڕان و پشکنین لە قەزای شارەزوور، لە ئەنجامدا توانیان دوو هاووڵاتی دەستگیر بکەن کە 60 چۆلەکە و حەوت کۆتریان ڕاو کردبوو، هەروەها دەستگیرا بەسەر چەکێکی جۆری بادی."
دەشڵێت، "پەڕاوی لێکۆڵینەوە ڕێکخراوەو ڕادەستی بەڕێز دادوەر کراوە بۆ وەرگرتنی ڕێکاری یاسایی."