گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

پەیامى نهێنى

پێشنیازێکى بارزانى بۆ لاهور شێخ جەنگى ئاشکراکرا

2022.11.08 - 18:25
App store icon Play store icon Play store icon
پێشنیازێکى بارزانى بۆ لاهور شێخ جەنگى ئاشکراکرا

ناس کورد-

 

کەسێکى نزیک لە لاهور شێخ جەنگى رایگەیاند، یەکەمین پەیوەندى تەلەفۆنى نێوان مەسرور بارزانى و لاهور جەنگى لەدواى رووداوەکانى هەشتى تەموز، لەسەر داواى بارزانى بووە و پێشنیازى گەڕانەوەى موچەى پاسەوانەکانى بۆ کردووە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەختیار شاوەیس ئەندامى پێشووى سەرکردایەتى یەکێتى و کەسایەتى نزیک لە لاهور شێخ جەنگى (8-11-2022) لە بڵاوکراوەیەکدا ئاماژەى بەوەکردووە، لەدوای ٨ ی تەمووزەوە، دووجار لاهور شێخ جەنگی و مەسرور بارزانی پەیوەندی تەلەفۆنیان ئەنجامداوە.

 

رونیشیکردووەتەوە "جاری یەکەم لەمانگی پێنجی ئەمساڵ بوو، مەسرور بارزانی داوای کرد ئەو پەیوەندیە ئەنجام بدرێت و ئەویش وەک خۆی وتویەتی لەسەر داواکاری باوکی بوە. لەو پەیوەندیەدا زۆر بەراشکاوی هەردوولا قسەیان کردوە، سەرۆکی حکومەت بە لاهور شێخ جەنگی وتوە، بۆمان دەرکەوت تۆ بەمەردی و بەراشکاوی رووبەرووی ئێمە وەستاویت و لەوانە نەبوویت کەبەئاشکرا شتێک بڵێی و لەپشتەوە شتێکی تر بکەیت".

 

دەشڵێت مەسرور بارزانى بە لاهور شێخ جەنگى وتووە "باوکم سڵاوی هەیە و دەڵێ لەئێستادا هەر کارێک بەئێمە بکرێت هاوکارین، تەنانەت پێشنیاری ئەوەی کردبوو کە بەوپێیەی تۆ لەئەنجومەنی ئاسایشی کوردستانیت با ئەو پاسەوانانەی کەموچەیان براوە لێرەوە موچەکانیان بۆ بگەرێنینەوە". 

 

"لەبەرامبەردا لاهور شێخ جەنگی سوپاسی پەیوەندیەکەی کردبوو، وتبووی؛ من کيشەی ناوخۆیی حیزبیم هەیە و یەکێتیی بەهی خۆم دەزانم و منیش کوری ئەو حیزبەم، کێشەکەم بردوەتە بەردەم دادگا و چاوەرێی یاسا دەکەم، بۆ موچەی پاسەوانەکانیش بەسوپاسەوە رەتیکردبویەوە".

 

بەوتەى بەختیار شاوەیس، لەسەر گلەییەکانی مەسرور بارزانی لە لاهور شێخ جەنگی بەوەی کە دژی حکومەتەکەی ئەون، لاهور شێخ جەنگی وتویەتى "من دژی حکومەتی تۆ نەبووم، من دیفاعم لەموچەی خەڵک کردوە و داوام کردوە کە حکومەت خزمەتی خەڵک بکات، تۆ دوو ساڵە سەرۆکی حکومەتی بەڵام جەندین ساڵە و لەکابینەکانی پێشتر من هەر بەو شێوەیە بووم و داوای خزمەتکردن و دابینکردنی موچەم لەحکومەت بۆ خەڵک کردوە".

 

باسى لەوەشکردووە، پەیوەندی دووەمیان بەکاتژمێرێک لەدوای کوژرانى عەقید هاوکار جاف بوو لەمانگی دەی ئەمساڵ.