ناس کورد-
سەرۆکی لیژنەی پلان و پڕۆژەکان لە ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی ڕایگەیاند، بەهۆی خەرجنەکردنی پارەی پێویست، ئەمساڵیش شەقامی 100 مەتریی سلێمانی تەواو ناکرێت.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ڕەمەزان نامیق کەریم، سەرۆکی لیژنەی پلان و پڕۆژەکان لە ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی لە ڕوونکردنەوەیەکدا (8ی تشرینی دووەمی 2022) دەڵێت، "ئەمڕۆ سەردانی شەقامی 100 مەتریی سلێمانیمان کرد بە مەبەستی بەدواداچون بۆ ئیش و کارەکانی ناو پڕۆژەکە، بەهۆی خەرجنەکردن و نەبونی پارەی پێویست لەلایەن حکومەتەوە پڕۆژەکە وەک پێویست کاری تێدا ناکرێت و تەنها 46%ی پڕۆژەکە تەواو کراوە و بۆ ئەمساڵیش ناتوانرێت شەقامەکە تەواو بکرێت."
دەشڵێت، "چەندین زیادەڕەوی جۆراوجۆر لەناوچەی ( تاسڵوجە و تانجەرۆ ) لەبەردەم پڕۆژەکەدا هەیە و تائێستا لانەدراون و ڕێگرن لەبەردەم پڕۆژەکە."