گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بەپەلە

پەرلەمان پڕۆژەیاسای سەربازیی ناچاری گەڕاندەوە بۆ ئەنجومەنی وەزیران

2022.11.08 - 13:20
App store icon Play store icon Play store icon
پەرلەمان پڕۆژەیاسای سەربازیی ناچاری گەڕاندەوە بۆ ئەنجومەنی وەزیران

ناس کورد-

لیژنەی ئاسایش و بەرگری لە پەرلەمانی عێراق پڕۆژەیاسای خزمەتی سەربازی (سەربازیی ناچاری) گەڕاندەوە بۆ ئەنجومەنی وەزیران.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ڕۆژی شەممەی ڕابردوو پەرلەمانی عێراق خوێندنی یەکەمی بۆ پڕۆژەیاسای خزمەتی سەربازی (سەربازیی زۆرەملێ) دواخست بۆ دانیشتنی داهاتوو، بەڵام ئەمڕۆ لیژنەی ئاسایش و بەرگری ئاشکرایکرد کە پڕۆژەیاساکەی ناردووەتەوە بۆ ئەنجومەنی وەزیران.

 

پڕۆژەیاسای سەربازیی زۆرەملێ گەنگەشەیەکی زۆری لە شەقام و تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانی عێراق دروستکرد لەنێوان دژبوون و لەگەڵبوون، پێشتر لیژنەی ئاسایش و بەرگری پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند، لەدوای دەرچوونی یاسای خزمەتی سەربازی (سەربازیی زۆرەملێ) لە پەرلەمان، دوو ساڵ دوای بڵاوبوونەوەی لە ڕۆژنامەی وەقائیعی عێراقی دەچێتەبواری جێبەجێکرنەوەوە.

 

لیژنەکە لە لێدوانێکدا بۆ ڕۆژنامەی سەباحی فەرمی کە ناس کورد بینیویەتی (4ی تشرینی دووەمی 2022) دەڵێت، ئەگەر بەو شێوەی ئێستای دەرچوو، ئەوا ئەو کەسانە دەگرێتەوە کە تەمەنیان لە نێوان 18 بۆ 35 ساڵدایە.

 

دەشڵێت، تەمەنی خزمەت بەپێی بڕوانامەی ئەکادیمی هەر کەسێکی شایستە دیاری دەکرێت:
- ئەوانەی بڕوانامەی مامناوەندیان هەیە 18 مانگ خزمەت دەکەن
- ئەوانەی بڕوانامەی ئامادەییان هەیە 12 مانگ
- ئەوانەی بڕوانامەی زانکۆ یان پەیمانگا یان هاوتاکەی هەبێت بۆ ماوەی نۆ مانگ
- ئەوانەی بڕوانامەی ماستەریان هەیە یان هاوتاکەی بۆ ماوەی شەش مانگ
- هەرکەس بڕوانامەی دکتۆرای هەبێ سێ مانگ

 

گوتیشی، مووچەکانیان لە نێوان 600 بۆ 700 هەزار دەبێت.