گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاریی زیاتر

’’شارەزایەک پشکی هەرێمی کوردستان لە بودجەی 2023ی عێراق ئاشکرا دەکات’’

2022.11.08 - 10:54
App store icon Play store icon Play store icon
’’شارەزایەک پشکی هەرێمی کوردستان لە بودجەی 2023ی عێراق ئاشکرا دەکات’’

 

ناس کورد- 

نەبیل مەرسومی، ئابوریناس و مامۆستای ئابوری لە زانکۆی بەسرە، باس لە پشکی هەرێمی کوردستان دەکات لە بودجەی ساڵی 2023ێ عێراق و دەڵێت، هەرێم مانگانە 200 ملیار دینار وەردەگرێت.



کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

نەبیل مەرسومی لە تویتێکدا (سێشەممە 8-11-2022) ڕایگەیاند، "بەگوێرەی زانیارییەکان، پشکی هەرێم لە بودجەی ساڵی 2023دا بەهەمانشێوەی بودجەی 2021 دەبێت، واتە مانگانە 200 ملیار دینار وەردەگرێت و نەوتەکەی خۆیشی بۆ دەمێنێتەوە." 

 

ئاماژەی بەوەشکردووە، "ناردنی ئەو پارەیە لەم مانگەوە دەستپێدەکات و هەرچەندە ئەمە پشتڕاست نەکراوەتەوە، بەڵام ئەمە بەشێکە لەو ڕێککەوتنە سیاسییەی کابینەی نوێی حکومەتی لەسەر پێکهێنراوە."