ناس کورد-
کەسایەتییەکی نزیک لە لاهور شێخ جەنگی لەبارەی پەوەندییەکانی هاوسەرۆکی پێشووی یەکێتی و مەسرور بارزانی ڕوونکردنەوە دەدات و دەڵێت، "مەرج نیە ڕقت بۆ نەیارەکانت بەگەرمی بمێنێتەوە."
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
شەوی ڕابردوو لە ڕاگەیەنراوێکدا مەسرور بارزانی ڕایگەیاند، بەبۆنەی هەڵبژاردنی وەک جێگری سەرۆکی پارتی، لاهور شێخ جەنگی پەیامی پیرۆزبایی ئاڕاستە کردووە.
بڵاوبوونەوەی هەواڵەکە کاردانەوەی جیاوازی لە تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان دروست کرد، ئەوەش بەهۆی ئەوەی لەوکاتەی لاهور شێخ جەنگی هاوسەرۆکی یەکێتی بوو، بەردەوام ڕەخنەی توندی لە مەسرور بارزانی دەگرت.
لەوبارەیەوە لە ڕوونکردنەوەیەکی کورتدا، شادمان مەلا حەسەن، ئەندامی پێشووی سەرکردایەتی یەکێتی و کەسایەتی نزیک لە لاهور شێخ جەنگی ڕایگەیاند، "کاتێک هاوسەنگەرەکەت دەبێتە دوژمنت و خیانەتت لێدەکات، مەرج نیە رقت بۆ نەیارەکانت بەگەرمی بمێنێتەوە."