ناس کورد-
ئەو خوێندکارە کوردەی هەرێمی کوردستان کە لە ڕۆژانی ڕابردوودا لە شاری ئەهوازی ئێران درایە بەر چەقۆ، گیانی لەدەستدا.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ڕۆژی 3-11-2022، خوێندکارێکی کوردی خەڵکی هەرێمی کوردستان بەناوی "بەشار فایەق" کە خوێندکاری قۆناغی دووەمی کۆلێجی پزیشکی بوو لە شاری ئەهوازی ئێران، لەلایەن چوار کەسەوە لە نزیک زانکۆکەی درایە بەر چەقۆ و بە سەختی برینداربوو.
بەیانیی ئەمڕۆ سێشەممە 8-11-2022، بەشار فایەق بەهۆی سەختی برینەکەی گیانی لەدەستدا.
بەوتەی باوکی بەشار، کوڕەکەی بۆ خوێندن چووەتە ئێران و کێشەی لەگەڵ هیچ کەسێکدا نەبووە و پەیوەندی بە خۆپیشاندانەکان و سیاسەتیشەوە نەبووە.