گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ئاسایشی سلێمانی وردەکاریی ڕووداوەکەی چیای ئاژداخ لە سەنگاو ئاشکراکرد

2022.11.07 - 19:33
App store icon Play store icon Play store icon
ئاسایشی سلێمانی وردەکاریی ڕووداوەکەی چیای ئاژداخ لە سەنگاو ئاشکراکرد

ناس کورد-

بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی ڕۆژئاوای سلێمانی ڕایگەیاند، پیلانێکی چەکدارانی داعشیان "بۆ تێکدانی ئاسایشی ھەرێم شکست پێهێناوە و لە ئۆپراسیۆنێکیشدا دووچەکداری داعش دەکوژرێن و تیرۆرستێکی داعش كە ژنە بە برینداری دەستگیردەکرێت."

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ڕاگەیەنراوەکە کە ئێوارەی ئەمڕۆ بڵاوکراوەتەوە دەشڵێت، "پاش ئەوەی ڕۆژی 3ی تشرینی دووەمی 2022، سێ تیرۆریستی داعش کە یەکێکیان ژن بوو لەقەزای چەمچەماڵەوە بەڕێكەوتن بۆ ناوچەی سەنگاو بە مەرامی بنیادنانی حەشارگەیەک بۆ تیرۆریستانی داعش و ئەنجام دانی چەند کردەوەیەکی تیرۆریستی لە شارەکانی ھەرێم کە پێشتر ئامادەکارییان بۆ کردبوو تا ژمارەیەک چەکداری تیرۆریستی تر بێنە ناوچەکە دەست بەجێبەجێکردنی پیلانەکانیان بکەن."


دەشڵێت، "ھێزەکانمان لەسەر بنەمای زانیاری پێشوەخت بەدواداچوونیان بۆ جموجۆڵی تیرۆریستان کرد و ناوچەی سەنگاو خرایە ژێر چاودێری وردەوە کەدوای دڵنیابوون و وەرگرتنی رەزامەندی بەڕێز دادوەر ئۆپراسیۆنی دەستگیرکردنی تاوەنبارەکان دەستیپێکرد و لە شاخی ئاشداخ لەنزیک گوندی کچان لەناوچەی سەنگاو شوێن و جێگای تیرۆریستان دۆزرایەوە لەکاتی ھەوڵدان بۆدەستگیرکردنیان رووبەڕووی ھێزەکانمان بوونەوە پاش 30 دەقە توانرا ھەردوو تیرۆریست (ک، س م) و ( م ، ع ، م ) بکوژرێت و تیرۆریست ( ش ، ن ، ع ) بە برینداری دەستگیربکرێت."

 

 

ڕاگەیەنراوەکەی ئاسایش چەند زانیارییەکی لەبارەى ئەو سێ کەسە بڵاوکردووەتەوە؛

١-تێرۆریستی کوژراو (ک، س م) موالید (١٩٧٥ ) دانیشتوی قەزای چەمچەماڵ گەڕەکی ڕاپەڕینە ، خێزاندارەو سێ منداڵی هەیە و پێشینەی کاری توندڕەویی ھەبووە و بەیعەتیان بەتیرۆریستانی داعش داوەو پیلانیان ھەبووە چەند کردەوەیەکی تیرۆریستی ئەنجام بدەن و دوای بنیادنانی حەشارگە چەکدارانی داعش بێنە ناوچەکە .

۲- تێرۆریستی کوژراو (م ، ع ، م ) دانیشتوی چەمچەماڵ گەڕەکی ڕاپەڕین موالید ١٩٩٨ ، خێزاندارە هاوسەرەکەی بەناوی ( ش ، ن ، ع ) ئەندامی گروپەکەبووە
ھەردووکیان بەیعەتیان بە تیرۆریستانی داعش داوە و بەھەمان شێوە مەرامیان بووە چەند کردەوەیەکی تیرۆریستی ئەنجام بدەن .

٣- تێرۆریستی بریندار ( ش ، ن ، ع ) کە رەگەزی ژنە و هاوسەری تێرۆرست ( م ، ع ، م ) بەھەمان شێوە فکری تیرۆریستانی داعشی وەرگرتووەو بەیعەتی پێداون و ئامادەبووە بەشداری بکات لە کردەوە تیرۆریستیەکان .