ناس کورد-
بە هاوکاریی کارمەندێکی کورد، لە ماوەی دوو ساڵدا 20 کەس بە تۆمەتی تاوانی سێکسکڕین لە هۆتێلێکی شاری یۆتۆبۆریی سوید دەستگیر کراون.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
بەگوێرەی بەشی کوردیی ڕادیۆی دەنگی سوید، محەمەد حەسەن گەنجێکی دانیشتووی شاری یۆتۆبۆرییە لە سوید و لە هۆتێلێك کاردەکات و لەماوەی دوو سالدا هاوکاری پۆلیسی کوردووە بۆ دەستگیرکردنی 20 کەس بەتۆمەتی سێکس کڕین.
محەمەد حەسەن بە ڕادیۆی دەنگی سویدی وتووە، "چاودێری ئەو کەسانەم دەکرد کە دەهاتنە هۆتێلەکە و گومانم لێیان هەبوو، بەڕوونی ئەو کەسانەم دەناسییەوە کە ئالودەی سێکسکڕین بوون و کچەکانیش کە کاری لەشفرۆشییان دەکرد شێواوبوون و لە دۆخێکی خراپدابوون.
ئەو دەڵێت، لەڕێگەی کامێراکانی چاودێرییەوە هەندێک جار دوای کاتی کارکردنیشی چاودێری ئەو کەسانەی کردووە کە بازرگانی لەشفرۆشییان کردووە و پۆلیسی لەو تاوانانە ئاگادارکردووەتەوە.
پۆلیسی ناوچەکە دەڵێن، هاوکارییەکانی محەمەد حەسەن کارمەندی پرسگەی هۆتێلەکە بۆ کارەکانیان گرنگ بوون.
لە وڵاتی سوید سێکسڕین قەدەغەیە، بەڵام بەگوێرەی ڕادیۆی دەنگی سوید، "10%ی پیاوانی سوید سێکس دەکڕن."