ناس کورد-
دوو پێشمەرگە گیانیان لەدەستدا و چوارى دیکەش برینداربوون، بەهۆى رووداوێکى هاتوچۆوە کە لەنزیک پاڵاوگەی کۆرمۆر لە ناحیەی قادرکەرەم روویدا.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
رووداوەکە کاتژمێر (١١:٥٠ ) نیوەڕۆ لە نێوان بارهەڵگرێک و ئۆتۆمبیلێکى سەربازی روویدا و بەهۆیەوە دوو پێشمەرگە گیانیان لەدەستدا چوارى دیکەش برینداربوون. ئەوەش بەپێی راگەیەنراوێکى هاتوچۆى چەمچەماڵ کە دەست "ناس کورد" کەوتووە.
دەقى راگەیەنراوەکە:
کەمێک لەمەوبەر بەهۆی ڕوداوێکی هاتووچۆوە لەناحیەی قادرکەرەم نزیک پاڵاوگەی کۆرمۆر دوو پێشمەرگە گیانی لەدەستدا و سێ پێشمەرگەی تری تەمەن(٣٠ و ٣٢ و ٣٥) ساڵ برینداربوون، دەستبەجێ هەر دوای روداوەکە تیمی فریاکەوتنی خێرا ١٢٢ی مەڵبەندی تەندروستی شەهید عەسکەری قادرکەرەم و شەهید وریای تەکیەی جەباری سەربە بەڕێوەبەرایەتیمان بەمەبەستی بەهاناوەچوونیان و گواستنەوەی بریندارەکان بۆ سەنتەری فریاکەوتنی چەمچەماڵ گەیشتنە شوێنی ڕوداوەکە.
ڕاگەیاندن و پەیوەندییەکانی
بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی چەمچەماڵ