ناس کورد-
نرخی مریشک لە هەرێمی کوردستان بەراورد بە مانگی ڕابردوو دوو هێندە بەرزبووەتەوە و نزیکدەبێتەوە لە پێنج هەزار دینار.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
مەریوان محەمەد، فرۆشیاری مریشکە لە شاری سلێمانی و (دووشەممە 7-11-2022) بە "ناس کورد"ی وت، "نرخی کیلۆیەک مریشکی زیندوو بۆ چوار هەزار و 250 دینار بەرزبووەتەوە، ئەوەش بەهۆی کەمبوونەوەی مریشک لە کێڵگە پەلەوەرییەکاندا."
وتیشی، "بەهۆی ئەوەی لەماوەی ڕابردوودا خاوەن کێڵگە پەلەوەرییەکان توشی زیانێکی زۆربوون و بەشێکیان کێڵگەکانیان داخست، ئێستا مریشک کەمبووەتەوە، بۆیە نرخەکەی بەرزبووەتەوە."
هاوکات بەوتەی سۆران عەبدولغەفوور، بەڕێوەبەری چاودێریی بازرگانیی سلێمانی، " تاوەکو کۆتایی مانگی رابردووش کیلۆیەک مریشک لە پەلەوەرخانەکان بە 2000 بۆ 2200 دینار دەفرۆشرا، بەڵام ئەمڕۆ لە بازاڕدا گەیشتووەتە 4250 دینار."