ناس کورد-
هونەرمەندی لوبنانی، هەیفا وەهبی بەتوندی لەسەر دوایین دەرکەوتنی و کاردانەوەکانی هاتەدەنگ و دەڵێت، وێنەکەی شێوێندراوە و ئەوانەی ئەو کارەیان کردووە، ناخی خۆیان لە ڕووخساری ئەودا نیشانداوە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ئەو هونەرمەندە لوبنانییە، لە بڵاوکراوەیەکدا لە بەشی "ستۆری"ی ئینستاگرامەکەی، بڵاوکردنەوەی وێنەکانی بە هەڵمەتێکی چەواشەکارانەی شکستخواردوو و دەستکاریکراو ناودەبات و دەڵێت، "ئەوەی تۆ لە سیماکانی مندا مامەڵەی لەگەڵ دەکەیت هاوشێوەی دەروونی تۆیە، ئەمە ڕەنگی ئەو ڕق و کینەیە کە لە تۆدایە، ئەمانە تایبەتمەندی ئەو جنۆکانەن کە لەناو تۆدان."
هیفا وەهبی بە ئاماژەدان بەوەی کە دەستکاری ڕووخساری کراوە، دەڵێت، "ئەوە هەڵمەتێکی شکستخواردووە دژی من کە زۆر ژن و پیاوی تێدابوو."
لەماوەی ڕابردوو دەرکەوتنی هەیفا وەهبی و تێکچوونی ڕووخساری کاردانەوەی زۆری لێکەوتەوە، بەڵام وەک خۆی لە ڕوونکردنەوەکەدا دەڵێت، "ئەوە هەڵمەتێکی دروستکراو و چەواشەکارییە."