ناس کورد-
لە گەڕەکی کازیوەی شاری سلێمانی کچێکی تەمەن 15 ساڵ کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
سەرکەوت ئەحمەد، وتەبێژی پۆلیسی سلێمانی (یەکشەممە 6-11-2022) بە "ناس کورد"ی وت، "ئێوارەی ئەمڕۆ کچێکی تەمەن 15 ساڵ لە گەڕەکی کازیوەی شاری سلێمانی لە ماڵی خۆیان خۆی خنکاندووە."
لەئێستادا تەرمی کچەکە بردراوەتە پزیشکی دادی سلێمانی و لێکۆڵینەوە لە ڕووداوەکە دەستیپێکردووە.