ناس کورد-
ئەندامێکی سەركردایەتیی یەكێتی ڕایگەیاند، پارتی پەیوەندیی لەگەڵ هەندێ بەڕێوەبەری گشتیی یەكێتی دروستكردووە و ڕێگەنادات یەکێتی بیانگۆڕێت.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
شێرکۆ میروەیس، ئەندامی سەرکردایەتیی یەکێتی لە چاوپێکەوتنێکی حزبەکەیدا کە "ناس کورد" بینیویەتی (شەممە 5-11-2022) ڕایگەیاند، "یەکێتی دەیەوێت چەند بەڕێوەبەرێکی گشتی لە پشکی خۆی بگۆڕێت، بەڵام پارتی ڕێگەنادات."
ئاماژەی بەوەشکرد، "پارتی چووە لەژێرەوە پەیوەندیی لەگەڵ ئەو بەڕێوەبەرە گشتییانەی یەکێتی دروست کردووە بۆ بەرژەوەندی خۆی."
ئەو سەرکردایەتییەی یەکێتی دەڵێت، "کاتێک لە هەرێم دەسەڵاتەکان بەوشێوەیە بەکاردەهێنرێن، ئێمە چۆن بتوانین بۆ نمونە هێزی پێشمەرگە لەگەڵ پارتی ڕێکبخەینەوە، گرەنتی چیە کە لە دژمان بەکارینەهێنن."