گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاریی زیاتر

هۆشداری لە بەرزبوونەوەی نرخ و قەیرانی غاز دەدرێت

2022.11.05 - 23:13
App store icon Play store icon Play store icon
هۆشداری لە بەرزبوونەوەی نرخ و قەیرانی غاز دەدرێت

ناس کورد -

سەرۆكی لیژنەی نەوت و وزە لە ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی هۆشداری دەدات لەوەی ئەگەر بڕی غازی سلێمانی زیاد نەکرێت، ئەوا ئەمساڵ قەیرانی غاز سەرهەڵدەداتەوە و نرخەکەی بەرزدەبێتەوە، بەگوێرەی بەدواداچوونەکانی "ناس کورد"یش لەئێستاوە نرخی غاز بەرزبووەتەوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

كەریم عەلی، سەرۆكی لیژنەی نەوت و وزە لە ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی (شەممە 5-11-2022) بە "ناس کورد"ی وت، " لەئێستادا ڕۆژانە 230 تۆن غاز بۆ سلێمانی دابیندەكرێت، لە كاتێكدا بە دابەزینی پلەکانی گەرما پێویستمان بە 500 تۆن غاز هەیە و لە ئەنجومەنی پارێزگاوە داوامانكردووە ئەو بڕە زیادبكرێت." 

 

وتیشی، "بۆ وەرزی زستانی ئەمساڵ نرخی نەوت بەشێوەیەکی بەرچاو بەرزبووەتەوە، كارەباش هاوشێوەی ساڵانی ڕابردوو لە زستاندا کەم دەکات، هەربۆیە دەكرێت لە وەرزی زستاندا قەیرانی كەمیی غاز سەرهەڵبدەدات و ئەگەر چارەسەری بۆ نەدۆزرێتەوە بەدڵنیاییەوە نرخی غاز بەرزدەبێتەوە."

 

نرخی بتڵێک غازی ماڵان بەرامبەر هەشت هەزار و 500 دینارە، بەڵام بەگوێرەی بەدواداچوونەکانی ناس کورد، هەرلەئێستاوە لە بەشێک لە گەڕەکەکان نرخەکەی بۆ نۆ هەزار دینار بەرزکراوەتەوە.